وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نزیك بوونەوەی نێوان ئێران و حکومەتی دیمەشقی سەرچاوەی نیگەرانیە بۆ جیهان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی ئێران بۆ سوریا و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەشار ئەسەد بیر و بۆچونی ێەمەریكای ڕاگەیاند، ئەو وەزارەتە ئەو پەیوەندییە و نزیك بوونەوەی نێوان ئێران و حکومەتی دیمەشقی بە سەرچاوەیەکی نیگەرانی جیهان دانا.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤیدانت پاتێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشق دەبێتە سەرچاوەی نیگەرانی گەورە نەک بە تەنها بۆ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی واشنتۆن بەڵکو بۆ تەواوی جیهان.