باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغداد: بە توندترین شێوە ئیدانەی بڵاوبوونەوەی ئەو قسە و كردەوە ڕەق و كیناویانە دەكەین، كە كۆمەڵگەی ئێزیدی دەكاتە ئامانج

224
0
هاوبەشی :

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا بڵاویكردەوە، بە توندترین شێوە ئیدانەی بڵاوبوونەوەی وتاری ڕق و كینە و بە ئامانجگرتنی ئێزیدی دەكەن،

داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانیش كرد بەردەوام بن، لە هەوڵەكانیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال.
باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە توندترین شێوە ئیدانەی بڵاوبوونەوەی ئەو قسە و كردەوە ڕەق و كیناویانە دەكەین، كە كۆمەڵگەی ئێزیدی دەكاتە ئامانج، لەوانەش لێبوردن لە تاوانەكانی داعش، كە بەرامبەر بە ئێزیدییەكان ئەنجامیان دابوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەك باقی پێكهاتەكانی دیكەی عێراق، ئێزیدییەكان مافی ژیانیان بە ئاشتی و ئاسایش و كەرامەتەوە هەیە، هەروەها فەرەنسا پابەندە لە پشتگیریكردن بۆ دابینكردنی مافی ئێزیدیەكان لە عێراق.
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغدا، داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كرد، كە بەردەوام بن لە هەوڵەكانیان بۆ ئاسایش و حوكمڕانی و ئاوەدانكردنەوەی شنگال.

هاوبەشی :