هێزەكانی سوریای دیموکرات شانەیەکی بەکرێگیراوانی داعشیان لەبەریەك هەڵوەشان و دوو تێرۆریستیان دەستگیرکرد

248
0
هاوبەشی :

هێزەكانی سوریای دیموکرات هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی بەکرێگیراوی داعش و دەستگیرکردنی دوو بەکرێگیراویان ڕاگەیاند، هەسەدە لەدوو ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی جیاوازدا لە گوندەکانی دێرەزوور و حەسەکە ێئەم چالاكیانەی ئەنجامدا.

ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشی چالاک لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دژی داعش ڕۆژی سێشەممە ، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری کردە ئامانج و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی تیرۆریستی نوێ.

هەوڵە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەکرێت لە چوارچێوەی بەدواداچوونی پاشماوەکانی بەکرێگیراوانی داعش سەرکەوتوو بوو لە هەڵوەشاندنەوەی شانە تیرۆریستییەکە

هاوبەشی :