سۆران عومەر: لە دادگای فیدڕاڵیی سکاڵای لەسەر کورسی پێکھاتەکان لەبارەی پارلمانی کوردستان تۆمارکردوە

128
0
هاوبەشی :

سۆران عومەر ئەندامی پارلمانی عێراق راگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵیی سکاڵای لەسەر کورسی پێکھاتەکان لەبارەی پارلمانی کوردستان تۆمارکردوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکھاتەی تورکمان و مەسیحیی و ئەرمەن بەخشیووە.

سۆران عومەر ئەوەشی روونکردەوە، بەگوێرەی ماددە یاسایەکەی ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢، پێنج کورسی بۆ تورکمان و پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ پێکھاتەی ئەرمەن دیاریکراوە کە ئەوەش ھیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە و پێچەوانەی ئەو یاسایەی دیکەیە کە دواتر و لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە وەک یاسای مافی پێکھاتەکان.
ئەو پارلمانتارەی عێراق وتیشی، سکاڵاکەی لەسەر ئەو پرسە لە دادگای فیدڕاڵیی وەرگیراوە و رێڕەوی خۆی وەرگرتووە، وردەکاریی زیاتریش لەوبارەیەوە لە رۆژی دادگاییەکە ئاشکرادەکرێت.

هاوبەشی :