هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

266
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوكردەوە، كە لە ساڵى ٢٠٢٠ لە گەڤەر شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی شەهیدانی گەڤەر لە ئەنجامی رووداوێکدا نارنجۆک بە هاوڕێیانمان سۆزدا و جوانادا تەقیەوە و شەهیدبوون.

باس لەوەشکراوە، هاوڕێیانمان سۆزدا و جوانا لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە بەشداربوونی رەنجدەرانە و گیانبازانەی خۆیان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەردەمیان بە جێگەیاند.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هۆی شەهیدبوونی ئەو دوو هاوڕێمان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و تەواوی گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین.

هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو شەهیدانە بەم جۆرە بڵاوكردەوە:

ناسناو: سۆزدا بۆتان

ناو و پاشناو: فوندا کۆچ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک-باوک: شەیریبا- جەنگیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠/ گەڤەر


ناسناو: جوانا ئۆرەمار

ناو و پاشناو: فاتمە چۆرۆح

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک-باوک: کیتهەن- ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠/ گەڤەر

هاوبەشی :