ماوەى حەوت ڕۆژی لەسەر یەکە هاوڵاتیانى سنورى کۆیە بەهۆى خراپى ڕێگا و بانى ناوچەکەیان بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایەتى
ماوەى حەوت ڕۆژی لەسەر یەکە هاوڵاتیانى سنورى کۆیە بەهۆى خراپى ڕێگا و بانى ناوچەکەیان بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایەتى و سەرجەم ڕێگاکانى سنورەکەیان بەڕووى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، کە لەنێوان سلێمانى و هەولێر هاتوچۆ دەکەن داخستووە و داواکارن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم کێشەکانیانەوە بچن.
ئەمڕۆ بۆ حەوتەم ڕۆژى لەسەر یەک هاوڵاتیانى سنورى کۆیە بەهۆى خراپى ڕێگا و بانى ناوچەکەیان بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایەتى، هاوڵاتیان سەرجەم ڕێگاکانى سنورەکەیان بەڕووى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، کە لەنێوان سلێمانى و هەولێر هاتوچۆ دەکەن داخستووە و لەسەر ڕێگاکان خێمەیان هەڵداوە و بەشەو و ڕۆژ دەمێننەوە.
هاوڵاتیانى سنورى کۆیە داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داخوازییەکانیانەوە بچن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، ئەگەر نا بەردەوام دەبن لە داخستنى ڕێگاکان و دەربڕینى ناڕەزایەتى.
هاوڵاتیان داوای ئەوە دەکەن، کە پێویستە ڕێگاى ناوچەکەمان نۆژەن بکرێتەوە و چیتریش ڕێگە نەدرێت ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە سنورەکەیان هاتوچۆ بکات، چونکە زیانێکى زۆریان بە ڕێگاکە گەیاندووە.