لە ئیستەنبوڵ پاکتاوی سیاسی لە دژی هەدەکە، هەدەپە و چەپی سەوز
داواکاریی گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ لێپرسینەوەیەکی دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا پۆلیسەکان لە ناوچەکانی باشاکشەهیر، ئەسەنیورت، ئارناڤۆتکۆی و کوچوکچەکمەجە و زۆر ناوچەی دیکە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. پۆلیسەکان لە ماڵەکان گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە و بەڕێوەبەران و ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی چەپی سەوزیش لە نێویاندا، لانیکەم ١٧ کەسیان دەستگیرکرد.
بیانووی دەستگیرکردنیان نەزانراوە و ئەوانیان گواستووەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ کە لە شەقامی وەتەنە. زانرا کە بریاری سنووردارکردن و قەدەغەی دیداری ٢٤ کاتژمێری دەستگیرکراوان و پارێزەرانیان دەرکراوە. هەروەها راگەیەندرا کە بریاری بە نهێنی هێشتنەوە لەبارەی دۆسیەکەوە دەرکراوە.
ناوی دەستگیرکراوان بەم جۆرەیە: دەڤین دۆغا ئایاز، هولیا ئیلیاس، سەرکان شەنگول، ئەیلەم تاشدەمیر، مستەفا شیشمان، سەرحەد تۆکوش، عەرەفات ئەکمەکچیلەری، توفان ئەکمەکچیلەری، ئەرکان ئۆزمان، جەودەت بیچەر، یونوس ئاسلان، بەرفین کۆچاک، هێڤیدار ئۆزدەمیر، عومەر گولسول، مەروان بەیرەت، ئادەم ئۆزگان، ئۆنور ئیلبارس.