لایەنی سیاسیی هەیە پیلانگێڕیی لە دژی ئێزدییەكان لە شنگال دەكات

243
0
هاوبەشی :

سەرۆكی فراكسیۆنی ئێزیدییەكان لە پارلمانی عیراق ڕایگەیاند، گەڕانەوەی خێزانەكانی داعش بۆ شەنگال جوڵاندنی هەستی ئێزیدیەكان بوو، هەروەها لایەنی سیاسیی هەیە پیلانگێڕیی لە دژی ئێزدییەكان لە شنگال دەكات.

نایف خەڵەف سیدۆ، سەرۆكی فراكسیۆنی ئێزیدییەكان لە پارلمانی عیراق ڕایگەیاند، گەڕانەوەی خێزانەكانی داعش بۆ شەنگال جوڵاندنی هەستی ئێزدیەكان بوو، هەروەها لایەنی سیاسی هەیە پیلانگێڕیی لە دژی ئێزدییەكان لە شنگال دەكات، دەشڵێت، هیچ هێرشێك بۆ سەر مزگەوتی ڕەحمان لە شەنگال لەلایەن ئێزدییەكانەوە نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێزدییەكان دووبارە ترسیان هەیە، لایەنە توندڕەوەكانەوە ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بن، هیچ هەوڵێكی حكومەت لەبەرژەوەندییەی پرسی ئێزدییەكاندا نییە و ئازارەكانمان بەردەوامن، هەروەها پێویستە حكومەت بە پرسی ئێزدییەكاندا بچێتەوە.

هاوبەشی :