کاربەدەستانی رژێم ئاستەنگی بۆ ناشتنی هاوڵاتییەکی بەهایی درووست دەکەن

246
0
هاوبەشی :


ئاریان تیڤی

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ٢٠ ڕۆژ بەسەر کۆچی دوایی هاوڵاتییەکی بەهایی بە ناوی مریەم موعینی پوور، کاربەدەستانی رژێمی ئێران، بەبیانووی جۆراوجۆر ڕێگری دەکەن لە ناشتنی تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەهایی لە تاران.

بەپیی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەو هاوڵاتییە بەهاییە لە ٢٢ی خاکەلێوە گیان لەدەستدەدات، تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ بەهشتی زەهرا بۆ ناشتنی، بەرپرسان ڕێگرییان لە ناشتنی کردووە، لە گۆڕستانی بەهاییەکان لە تاران.

ئێوارەی ڕۆژی ٨ی گوڵان، بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە، پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان پێگەیشتووە و پییان وتراوە، ئەگەر بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن نەدەن، ئەوا تەرمەکە بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵە و هاوڕێکانیان و تەنانەت بەبێ جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێوڕەسمی ئایینی، لە بەشی لە سێدارەدراوەکان دەنێژن.

جێگای ئاماژەیە پێشتریش گوشار لە هاوڵاتیانی بەهایی کرابوو، بۆ ئەوەی مردووەکانیان لەناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا بنێژن، کە لەکاتی لەسێدارە بەکۆمەڵەکانی نێوان ساڵانی ١٣٦٠ بۆ ١٣٦٧ی هەتاوی، لە بەشێکی گۆڕستانی خاوەران بە بێ ناو و ناونیشان نێژراون.

@aryentvnews

هاوبەشی :