هاوڵاتییانی سووریا كە لە سوودان گیریان خواردووە، داوایان لە بەڕێوبەرایەتیی هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، ڕزگاریان بکات

261
0
هاوبەشی :

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاندووە کە ئەو هاوڵاتییە سووریانەی لە سوودان بەهۆی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە، گیریان خواردووە، داوایان لە بەڕێوبەرایەتیی هەرێمە خۆسەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، ڕزگاریان بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، زیاتر لە ٩٠ هەزار هاوڵاتیی سووری، لەناویاندا کوردانی کۆبانێ و گرێ سپی، لە سودان دەژین، کە زۆربەیان لە خارتووم و دەوروبەری ڕووباری نیلن.

تەنها لە خارتووم، زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی کورد دەژین و ڕوویان لە شاری ئەتبێرای باکووری شارەکە کردووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی شەڕی سوودانەوە تا ئێستا ١٥ هاوڵاتیی سووری گیانیان لەدەستداوە.

دەیان خێزان، کە هەوڵیانداوە سوودان بەجێبهێڵن، لە بەندەری بورسودان لە دەریای سوور، گیریان خواردووە. خێزانەکان کێشەی شوێن و دابینکردنی خواردن و خواردنەوەیان هەیە.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لیژنەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە سووریانە پێکهێناوە و رایگەیاند، ئەرکی ئەو لیژنەیە پێدانی زانیاری و ڕاوێژکردن و پلاندانانە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە.

هاوبەشی :