شەڕڤانی نەوجەوان بە جلوبەرگی کوردیەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە لایەن. توركە ڕەگەزپەرستەكانەوە لە هۆڵی دەنگدان هێرش كرایە سەری
لە شاری لەندەن نەوجەوانێکی ١٥ساڵی کورد بە ناوی شەڕڤان بە جلی کوردییەوە لەگەڵ باوکی دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان، بەڵام بەهۆی جلوبەرگەکەیەوە لایەنگرە ڕەگەزپەرستەکانی ئاکەپە، هێرشی دەکەنە سەر و هەوڵی کردنەدەرەوەی دەدەن.
شەڕڤان بەهۆی جلوبەرگە کوردییەکەیەوە لەناو هۆڵی دەنگدان، سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی ڕاکێشا و خەڵک وێنەیان لەگەڵ دەگرت. لەوکاتەدا لایەنگرە ڕەگەزپەرست و دژە کوردەکانی ئاکەپە و مەهەپە، هێرش دەکەنە سەری و هەوڵ دەدەن بیکەنە دەرەوە.
لایەنگرانی ئاکەپە لای چاودێرانی هۆڵەکە سکاڵایان کردووە و چەواشەکارییان کردووە و وتوویانە جلەکانی جلوبەرگی گەریلایە و دەبێ بیکەنە دەرەوە. لەو کاتەدا لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز بە دروشمی “ئێوە فاشیستن” کۆبوونەتەوە و ئیدانەی هێرشەکەیان کردووە.