پەکەکە: ئێمە بە ئیرادەی بەرخودان و سەرکەوتن ١ی ئایار بە ١٤ی ئایارەوە دەبەستینەوە

243
0
هاوبەشی :

 

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ۱ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکە:

“لە کاتێکی گرنگ و هەستیاری مێژووییدا پێشوازی لە ۱ی ئایار دەکەین. لە ڕۆژی یەکگرتوویی و پشتیوانی و خەباتماندا، ئێمە دەڕژێینە گۆڕەپانەکان و خەباتمان بۆ ئازادی و دیموکراسی بڵند دەکەینەوە. سەرەتا لە کەسایەتی شەهیدانی تەقسیمی ساڵی ۱۹۷۷، هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیمان، هاوڕێ محەمەد قەرە سونگور و ڕەمەزان کاپڵان، بە ڕێز و پێیزانینەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان لە ۱ی ئایاردا  دەکەینەوە. بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی زیندانەکان، شەقامەکان و چیاکان، کە بەرەنگاری دەکەن، سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ۱ی ئایار دەبێتە سەرەتایەکی نوێ لە خەبات بۆ کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیکدا.

۱٤ی ئایار پرۆسەی داڕمانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەستپێدەکات

ئاشکرایه ١ی ئایاری ئه مساڵ جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ئەوانەی پێشوودا هەیە . لە ۱٤ی ئایاردا ڕاهێنان بۆ ڕووخانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکرێت. ۱٤ی ئایار پرۆسەی ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەستپێدەکات. بێگومان ڕووخانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان زۆر گرنگە. بۆیە نابێت مرۆڤ ڕووخانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە شتێکی ئاسایی بزانێت. بە کەوتنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ڕێگا بۆ ئازادیی کورد و تورکیای دیموکراتیک دەکرێتەوە. سیاسەتی عەقڵییەت و مێشکی پاکتاوکار، داگیرکەر و فاشیستی لە بەڕێوەبەرایی ئیتیحاد و تەرەقییەوە تاوەکو ئێستا هاتووە، لەناودەچێت. دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەچێتە سەدەی دووەمەوە. لەسەر بنەمای ئازادی کورد، ژنان و باوەڕەکان، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراتیک و ئازاد. تورکیای دیموکراتیک ڕێگا بۆ دیموکراسیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دا هەنگاوێکی زۆر بەهێز بۆ ڕێپێوانی ئازادیی مرۆڤایەتی دەنێت.

لەبەر ئەوە، بۆ ڕێگریکردن لەو پێشکەوتنانە لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی و نەتەوەیی، هەموو دواکەوتوویی و خیانەتی کورد پشتیوانی لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکەن و دەیانەوێت قۆناغێکی دیکە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە فاشیزمی ئاکەپە –مەهەپەش بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا، هەموو توانا و دەرفەتەکانی تورکیا بەکاردەهێنێت و پەنا دەباتە بەر هەموو جۆرە گوشار، یاری و فێڵ و تەڵەکەبازییەک. وەک ئەوەی ئەوان بۆ خۆیان ماوەی ٢١ ساڵ لە دەسەڵاتدا نەبووبن، چەندین بەڵێنی درۆزنانە و ساختەی نوێی دەداوە و هەوڵی دەدات گەل بخەڵەتێنێت. وەک ئەوەی تورکیا موڵکی باوکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، هەموو ئەو کەسانەی بەرامبەر بە بەڕێوەبەرایی تەیب ئەردۆغان دەوەستنەوە بە ‘خیانەتکردن لە وڵات’ تاوانبار دەکرێن. لە کڕین بە پارە تاوەکو هەڕەشە و گوڕەشەکردن پەنا دەباتە بەر بە هەموو ڕێگا و شێوازێک و دەیەوێت دەنگی مرۆڤەکان بدزێت. یاسا و دادپەروەری، هونەر و ئەدەب،  هەموو جۆرە چەتەگەرییەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان بە شێوەیەکی زۆر بێ باکانە و بێ منەتانە بەکاردەهێنن. لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکاندا ئەوە دەرکەوتەوە، کە بە دەستگیرکردنی ڕۆشنبیرانی دیموکرات،  هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، مافناسان و پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان هەوڵ دەدات ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدات، کە  پڕوپاگەندە بکات. هەوڵدەدات بە هەموو ئەوانە، کەشێکی بەهێز لە خۆی دروست بکات و لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بۆیە پەنا دەباتە بەر هەموو شێوازەکان و ئامرازەکانی توندوتیژی.

ئەوە لە کاتێکدایە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە بنەڕەتەوە ڕزاو و دافرەقیوە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ناتوانێت بە هیچ جۆرە توندوتیژی، گوشار و کۆمەڵکوژی، درۆ و تەڵەکەبازی، بە گۆڕینی دیمۆگرافی و دزی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. پرۆسەی کۆتاییپێهاتن بۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیپێکردووە و لەم ڕووەوە هەڵبژاردنی ۱٤ی ئایار دەبێتە وێستگەیەکی سەرەکی. بێگومان فاشیزم تەنها بە هەڵبژاردن هەڵناوەشێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار لە خەبات بۆ لەڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی دەبێت. تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی دژە فاشیستی، کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بۆ دەدەین و بەڕێوەی دەبەین، بە  هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا پێشکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت. بە دڵنیاییەوە شۆڕشی ئازادی فاشیزم لەناودەبات، خۆ نۆژەنکردنەوەی فاشیز لەناودەبات و بەم شێوەیە بەرەوپێش دەچێت. بۆیە پێویستە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایار بە گرنگ سەیر بکرێن، دەبێت دەنگدان ئەنجام بدرێت، نابێت ڕێگە بدرێت یەک دەنگیش بە هەدەر بڕوات، دەبێت بۆ لەناوبردنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و مسۆگەرکردن و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هێزە دیموکراتییەکان، ماڵ بە ماڵ، شەقام بە شەقام کار بکرێت. دەبێت مرۆڤ هەمیشە  بۆ بەرخودان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیستی ئامادە بێت.

لە ۱ی ئایاردا دەڕژێینە گۆڕەپانەکان و لە ۱٤ی ئایاریشدا دەنگ دەدەین

کەواتە بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەناوببات و ڕێگا بۆ ئازادیی کوردەکان و دیموکراسیکردنی تورکیا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی لە مێشک و سیاسەتی فاشیستی، داگیرکاری و پاکتاوکار ڕزگار بکرێن، لە دژی هەموو جۆرە گوشار،  سیاسەت و عەقڵیەتی باڵادەستخوازیی پیا و بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ئازادی ژنان، لە پێناو ئازادیی کاری ڕێکخراوەیدا، فیکر و باوەڕەکانی تورکیا، بۆ شکاندنی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی هەموو زیندانیانی سیاسی، بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی تاڵانکاری لە تورکیا و کوردستان، بۆ ڕزگاربوون لەم دیکتاتۆرییە فاشیستییە، کە دوژمنی مرۆڤ و سروشتە، کە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی زیانبەرکەوتوانی بوومەلەرزەکە دەدات. بۆ ئەوەی تورکیا لە دۆخی هەڕەشەی هێرش لە دەرەوەی سنوور ڕزگار ببێت، بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێپێوانی ئازادیی مرۆڤایەتی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییەک، لە ۱ی ئایاردا دەڕژیینە گۆرەپانەکان و سەر شەقامەکان و لە ۱٤ی ئایاردا دەنگەکانمان بەکاردەهێنین.

ئێمە جۆش خرۆشی ۸ی مارس و نەورۆز دەگەیەنینە ۱ی ئایار و بە ئیرادەی بەرخۆدان و سەرکەوتن ۱ی ئایاریش دەبەستینەوە بە ۱٤ی ئایارەوە.

ئێمە ۱ی ئایاری ئەمساڵ دەکەینە سەرەتای سەرکەوتنێکی گەورە بۆ دیموکراسی. ئێمە وەک کرێکاران، زەحمەتکێشان، ژنان و گەنجان، گەلی کوردی وڵاتپارێز و چەوساوە، هێزە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستییەکان، گۆڕەپانەکانی ۱ی ئایار پڕ دەکەین و دەست بە ڕێپێوانمان بۆ دیموکراسی و ئازادی نوێ دەکەین. لە ۱ی ئایار تا ۱٤ی ئایار پردی دیموکراسی و ئازادی، پردی سەرکەوتنی مێژوویی دروست دەکەین.

لە ۱ی ئایار تا ۱٤ی ئایار، هەتا ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و دڵنیاکردنی سەرکەوتنی دیموکراسی ئێمە لە مەیدانەکاندا دەبین و بە بێ سرەوتن لە چالاکیی دیموکراتیکی بەردەوام دا دەبین.

لە ۱٤ی ئایاردا بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و بۆ شکاندنی هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیستی، ئێمە هەمیشە ئامادە دەبین.

ئێمە ئایاری ٢٠١٣ دەکەینە سەرەتایەک بۆ کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکراتیک.

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە ۱ی ئایار ڕۆژی یەکگرتوویی، هاوپشتی و خەبات لە کرێکاران و زەحمەتکێشان، ژنان و گەنجان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو مرۆڤایەتیی سۆسیالیست و دیموکراتیک پیرۆز دەکەین، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە و داوا لە هەمووان دەکەین لە دژی فاشیزم خەبات و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەورە بکەن.”

هاوبەشی :