ئەردۆغان بە پاساوی “سوکایەتی” سکاڵای لە دژی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمار کرد!

241
0
هاوبەشی :

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە پاساوی “سوکایەتی” سکاڵای لە دژی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمارکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار ناسراو بە (CÎMER) لە ئیستەنبول بە پاساوی ئەوەی “سوکایەتیی بە سەرۆک کۆمار کردووە” سکاڵای لەسەر منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ تۆمار کردووە.
داواکاری سکاڵاکە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە منداڵەکە “هێرشی کردووەتە سەر شکۆ، شەرەف و ڕێزی سەرۆک کۆمار.”
بەپێی هەواڵەکەی بیرگون؛ لە دژی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی ب. ج.گ، لێکۆڵینەوە لەسەر “سووکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار” بەڕێوەدەچێت و داواکاری گشتیش سکاڵاکەی تەواو کردووە و سکاڵانامەکەی لە دژی ئەو منداڵە تەواو کردووە.
دادگای منداڵانی غازی عوسمان پاشا لە دوای ئەوەی سکاڵاکەى بۆ دەنێردرێت، سکاڵاکە و تۆمەتەکە لە دژی منداڵەکە قبوڵ کردووە و دەستیکردووە بە کردنەوەی دۆز لە دژی ئەو منداڵە.

هاوبەشی :