هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ۱ی ئایارەوە، داوای لە هەمووان کرد پشتیوانی لە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوزی بکەن.

پەیامی کەجەکە بۆ  ۱ی ئایار جەژنی کرێکاران بەم شێوەیەیە:

“ئێمە ۱ی ئایار ڕۆژی ڕەنج، یەکگرتن و تێکۆشان لە پێش هەمووانەوە لە چینی کرێکاری هەموو گەلان، ژنان و بندەستان پیرۆز دەکەین. لەبەر ئەوەی، کە ۱ی ئایار بووەتە ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆز دەکرێت، بە قوربانیدانی گەورە و لە ئەنجامی تێکۆشاندا پێکهاتوە، لەم ڕووەوە ۱ی ئایار جەژنی کرێکاران، زەحمەتکێشان و چەوساوەکان هەم بە واتای بەرخودان و تێکۆشانە. ئێمە جارێکی دیکە لە کەسایەتیی شەهیدانی ۱ی ئایاردا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و بەڵێنی بەرخۆدان، تێکۆشان و سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە، کە بە شەهیدمان داوە.

خەباتی چینی کرێکار لە دژی سیستەمی سەرمایەداریی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێگایەکی گرنگی هەیە. خەباتی چینی کرێکار و زەحمەتکێشان بۆ یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی، وەک بەردەوامبوونی خەباتی مێژوویی مرۆڤایەتی گەشەی کردووە و میراتێکی گەورەی بۆ مرۆڤایەتی بەجێهێشتووە. خەباتی چینی کرێکار، کە لەگەڵ ئایدیالی ژیانی سۆسیالیستیدا گەشەی کردووە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە ڕووی نایەکسانی و کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری هۆشیار بکاتەوە و کارەکتەری تێکۆشەربوون بە دەست بهێنێت، خزمەت و هاوکاری و پێشەنگایەتیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی کردووە. لەم ڕووەوە خەباتی چینی کرێکار پێگەی خۆی لە خەباتی یەکسانی و ئازادیدا گرتووە، کە لە مێژوودا کەسایەتییەکی جیهانی هەیە و لەم ئاستەدا پێشکەوتن دروست دەکات.

ئەو ئایدیانەی ۱ی ئایار، کە گەڕانە بەدوای یەکسانی و ئازادیی چینی کرێکار، زەحمەتکێشان، ژنان و گەلانی چەوساوەدا و ئەوەی  دەربڕیوە، ئەمڕۆ هیچ یەک لەو مانانەی خۆی لە دەست نەداوە. ئەمڕۆ ئەو داگیرکارییە، کە لە مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە سەرهەڵدەدات، نایەکسانی قووڵتر بووەتەوە، تاڵانکردن و وێرانکردنی سروشتی قووڵتر کردووەتەوە. پەرەسەندنی سیستەمی هەژاری،  جەنگ و کۆمەڵکوژی، ئایدیای جیهانێکی یەکسان، ئازاد و بێ داگیرکەر لە ۱ی ئایاردا دەربڕی و خەباتی بۆ ئەم ئایدیانە زیاتر گرنگتر کردووە. لەم ڕووەوە بە بەهێزی پیرۆزکردنی ١ی ئایار و گەورەکردنی تێکۆشان بۆ ژیان، لە هەموو کاتێک پێویستترە.

شۆڕشی کوردستان و تێکۆشانی گەلی کورد لە سەرەتاوە تا رۆژی ئەمڕۆمان بۆ هێنانەدی داواکارییەکانی چینی کرێکار، رەنجدەر، ژنان و گەلانی بندەست بۆ یەکسانی ئازادییە. رێبەر ئاپۆ بۆ بەرەپێشبردنی تێکۆشانی سۆسیالیزم لە ناو پەیجورییەکی گەورەدابوو ئەوەی بە دامەزراندنی بزوتنەوەی پەکەکە و دەستپێکردنی تێکۆشان لە دژی کۆلۆنیالیزم سەلماند.

گرنگترین تایبەتمەندی ١ی ئایار بەرەوپێشبردنی یەکێتی و یەکگرتنە و بندەستان تەنیا بە یەکێتی و یەکگرتن لە تێکۆشان لە دژی کۆلۆنیالیزمدا سەردەکەون. لەبەر ئەوەی بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی زۆر گرنگە ئەوانەی لە دژی فەرمانەکانی کۆلۆنیالیزمدا تێدەکۆشن یەکێتی و یەکگرتنی خۆیان بەهێز بکەن. لەبەر ئەو هۆکارانە پێشەنگەکانی جینی کرێکاران کە مێژوویان نوسیوەتەوە، سەرنجیان راکێشاوە بۆ سەر گرنگی یەکێتی و یەکگرتنی و بۆ بەرەوپێشبردنی یەکێتی هەوڵیان داوە. ئەمرۆ لە دژی قووڵبوونەوەی کۆلۆنیالیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری زیاتر لە جاران پێویستی بە یەکێتی هەیە. بەرێوەبەرانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی تورک بە هەڵوێستی خۆیان ئەوەیان نیشاندا. رێبەر ئاپۆ هەروەها هەڵوێستی هاوبەشی دەنیز، ماهیر و ئیبراهیمی درێژەپێدا و بۆ یەکگرتن و هاوبەشی تێکۆشانیگەلی کورد و گەلانی تورکیا رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا. بزوتنەوەکەمان بە هۆشمەندی تێکۆشانی هاوبەش گرنگی بە یەکێتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش یەکگرتنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و گەلانی تورکیا و چینی کرێکاران دەدات.

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە لە لایەن گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانی تورکیاوە دامەزراوە، بۆ یەکێتی و یەکگرتن هەنگاوێکی گرنگە. لە کاتێکدا کە تورکیا بە قۆناغی گرنگی هەڵبژاردندا تێدەپەڕێت، گەلی کورد و گەلانی تورکیا وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە دژی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە یەکیان گرتووە. لەم رووەوە دەبێت هەموو کەسێکی لایەنگری دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری بۆ ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز خاوەنی هێزێکی گەورە بێت، تێبکۆشن. پارێزگاری لە میراتی دەنیز، ئیبراهیم، ماهیر و تێکۆشانی سۆسیالیزم، بەتایبەتیش بەرزراگرتنی یادی ئەو کەسانەی لە ١ی ئایاری ١٩٧٧دا شەهیدبوون، ئەمە پێویستییە. هەڵسوکەوت کردن بەو هەست و بیرکردنەوانە لە هەمان کاتدا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی رێبەر ئاپۆیە.

بە هەستی یەکێتی و یەکگرتن ئێمە ١ی ئایار لە هەموو رەنجدەران، گەلانی بندەست و ژنان بە تایبەتی چینی کرێکاران پیرۆز دەکەین و داوا لە هەموو کەس دەکەین کە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ١ی ئایار بکەن و لە هەڵبژاردندا پشتیوانی لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و پارتی چەپی سەوز بکەن بۆ ئەوەی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە لەناوبچێت”.