پەدەکە پێشنیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی پێکهاتەکان ڕەتکردۆتەوە

230
0
هاوبەشی :

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەنەکە ڕاگەیاند پەدەکە پێشنیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی پێکهاتەکان ڕەتکردۆتەوە.

ئەو ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە وتیشی پەدەکە بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان ،بە كردەوە نایەنە پێشەوە.

لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشدا، پێشنیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەبوو، هەر پارێزگایەك نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت پێویستە لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش هەمان میكانیزم بۆ كورسیی پێكهاتەكان پەیڕەوبكرێت، بەڵام نازانن پەدەکە بۆچی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان داوای فرەبازنەیی بۆ كورسیی پێكهاتەكان دەكرد، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئەو پێشنیازەی قبووڵ نییە.

 

هاوبەشی :