فێستیڤاڵی گروپی ههزار دەف لە باینگان لەشاری پاوە بەڕێوەچو
لەناو سروشتێكی بێوێنەی هەورامانی لهۆن، ئاوایی باینگان فێستیفاڵی ئەمساڵی گروپی ههزار دەفی رۆژههڵاتی كوردستان بەڕێوەچو.
فێستیڤاڵەكە بە دروستكردنی خواردنی كلتوری كوردی و پێشانگهیەكی فۆتۆ دەستیپێكرد، ژمارەیەكی زۆری میوانان لە شوێنە جیاوازەكانەوە هاتبون، هەتا شوێنی خەوتن و مانەوە لە گوندە نەمابو زۆری لەمیوانەكان لەناو چادر و لەشەقامەكانی ئەو گوندە مانەوە تا بتوانن لە نزیكەوە ئەو فێستیڤاڵە ببینن.
گروپی هەزار دەف هەرساڵە و لە گوندێك و ناوچەیەكی رۆژههڵاتی كوردستان ئەم فێستیڤاڵە سازدەكەن