هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیی: دەنگ دەدەین بە کڵیچدار ئۆغڵو
هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیی لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازیی لە لایەنگرانی خۆی دەکات، کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەنگ بدەن بە کڵیچدار ئۆغڵو هەروەها بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی .
ئەمڕۆ هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی لەبارەی هەڵوێستی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی نیسانی پەرلەمان و سەرۆک کۆماریی تورکیا، بەیاننامەیەکی نوسراویان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، لەم قۆناغە چارەنووس سازەدا بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی سەر شانمان و لە پێناو نەوەکانی داهاتوو، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی، بڕیارماندا کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ دەنگ بدەین بە کڵیچدار ئۆغڵو و پشتیوانی بکەین، ئەم هەڵوێستەمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
ئەوەش هاتووە تێیدا، لە گرنگترین هەڵبژاردنی مێژووی سیاسی لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی نیسانی سەرۆک کۆماریی تورکیا بڕیارماندا دەنگ بدەین بە کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت، سەرکەوتنمان لەم هەڵبژاردنە لە دژی فاشیزم زۆر گرنگە و گرنگترین گۆڕەپان بۆ لاوازکردن فاشیزم پەرلەمانە، لەم چوارچێوەیەشدا بانگەوازیی لە گەلانی تورکیا دەکەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیی، بۆ ئەوەی ئەرک و مافی ڕاستەقینە بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.
هەروەها تێیداهاتووە، بانگەوازی لەهەموو گەلانی تورکیا دەکەین، کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەنگ بدەن بە کڵیچدار ئۆغڵو هەروەها بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی .