لە ئێران ١ی ئایار لەلایەن ژنانەوە پیرۆز کرا

243
0
هاوبەشی :

لە تاران و کەرەج ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی “ژن، ژیان، ئازادی” پیرۆز کرا.

کۆمەڵێک لە ژنانی کرێکار و چالاکوان لە سەروبەندی ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان لە شارەکانی تاران و کەرەج کۆبوونەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دەربڕی. ژنان جیاکاری، هەژاری، لەسێدارەدان، ئەشکەنجە و تاڵانی سیستمی ئیکۆلۆژیان لە لایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە شەرمەزار کرد.

ژنان کە دروشمەکانی “١ی ئایار لە دژی جیاکاری و نایەکسانی رۆژی یەکگرتنی ژنان و هەموو رەنجدەرانە”، ” ١ی ئایار جەژنی کرێکاران لەگەڵ جوڵانەوەی ژن، ژیان، ئازادی پیرۆز دەکرێت” و ” ئێمە هەژاری، گەندەڵی و گرانی ناهێڵین”یان وتەوەو داواکارییەکانی خۆیان خستەڕوو.

ژنان سەرنجیان بۆ سەر رووداوەکانی ژەهراویکردن لە خوێندنگەکانی کچان راکێشا، باسیان لەوەکرد کە ئەوان لە ماڵەکان تا کارگەکان، لە خوێندنگەکان تا کۆڵانەکان لە دژی ستەمی سەر ژنان دەوستنەوە.

هاوبەشی :