لەسەر ژیانم؛ لە دوورگەی ئیمرالی
نوسینی: ڕێبەر ئاپۆ (بەشێکی لە نرخاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ)
كۆمەڵگە ئەزموونی تیۆری و پراكتیكی وەكو زانیاری دەداتە تاكەكانی خۆی بەتایبەتی بەگەنجان، مرۆڤ ئەو هەوڵدانەی كۆمەڵگە كە دەیەوێت خۆی بداتە قەبوڵكردن وەكو پەروەردە بەناو دەكات. هەروەها بە میكانیزمی پەروەردە منداڵان دەكرێنە بوونێكی كۆمەڵایەتی.
پەروەردەكردنی منداڵان لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتداری و دەوڵەتدا نییە، ئەركی سەرە و هەرە لەپێشینەی كۆمەڵگە بۆ خۆیەتی.چونكە منداڵان و گەنجان هی كۆمەڵگەن نەك دەوڵەت. ئەگەر مافێك، هەم وەكو ئەركێك كە كۆمەڵگە منداڵ و گەنجان بەگوێرەی داب و نەریتی خۆی، تایبەتمەندی سرۆشتی خۆەبوونی كۆمەڵگەی بنەڕەتی ببینێت، ئەوە بابەتێكی مان و نەمانە؛
چونكە بۆ ئەوەی كۆمەڵگە بوونی خۆی بەردەوام بكات ئەو بابەتە كێشەیەكی بنەڕەتیە. هیچ كۆمەڵگەیەك مافی خۆەبوون بۆ ئەوەی ئەركی پەروەردەكردنی گەنجانی لەگەڵ هیچ هێزێكدا دابەش ناكات، و دەست هیچ هێزێكی دیكە. ئەو هێزانەی باسیان دەكەین، هەرچەندە دەوڵەت یا خۆی ئامرازی دەسەڵاتداریەتی جۆراوجۆریش بن ئەو ماف و ئەركەیان رادەست ناكرێت. خۆی لەخۆیدا خۆیان رادەستی باڵادەستی هەژەمۆنخوازی ناكەن. ئەمەش وەها پێناسە دەكرێت. پیرۆزبوونی مافی پەروەردەكردن بەهۆی رۆڵ و پێگەكەی لەبوونەكەیدایە، یا خود لەمان و نەماندایە. پێش هەر شتێك دایك و باوك و هیچ هێزێكی كۆمەڵایەتی ناتوانێت منداڵان و گەنجانی خۆیان نایانەوێت پێویستیان بەنزیكبوونەوەیەكی وەها هەبێت. لەهەموو مێژوودا یەكێك لەچالاكیە دژبەرەكانی شارستانی ئەوەیە، كۆمەڵگە لەگەنجان و منداڵان بێ بەش و بێ بەری بكات. ئەو كارەش بەدوورێباز پێكدێنن؛ یا ئەوەتا پیروپەككەوتووەكان دەكۆژن و منداڵانیان دەكەنە كوێلە یا خۆد بەئامانجی پەروەردەكردن ئەوان بۆ خزمەتی سیستەمی دەسەڵاتداریەتی ئامادە دەكەن.یەكێك لەئامانجە هەرە گرنگەكانی شەڕەكانیش ئەوەیە، وەكو ماڵی هەرە بەنرخ؛ منداڵان و كچان و كۆڕان لەو دوو رێگە لەنێو خۆیاندا دەتوێننەوە. هەر بۆیەش ماڵی توانەوە بۆنیاد دەنن. لەگەڵ بۆنیادنانی ماڵی تواندنەوە، بنەمای برۆكراسیش دەست پێ دەكات بەو شێوەیە لەمێژووی شارستانیدا خۆیان بۆنیاد ناوە. لەلایەكەوە بەو رێبازە كۆمەڵگە قەتیس و قەڵس دەكەن. ئەم چالاكییە پێكهێنانی هێز و ئامرازی برۆكراسییە. یا خود
لەدژی كۆمەڵگە، پێكهێنانی كۆمەڵگەیەكە لەدژی كۆمەڵگەی سروشتی و پێكهێنانی كۆمەڵگەی دەسەڵاتداریەتی و دەوڵەتە. لەم پێكهێنانەدا منداڵ و گەنجان لەكۆمەڵگە خۆبەخۆ لەلایەنی زمانی، چاند و مێژووییەوە دەتوێننەوە و وەهاش پەروەردەیان دەكەن. ئامانجی بنەڕەتی سیستەمیش هەر ئەوەیە. گەنجان و منداڵان لەراستینەی كۆمەڵگەیی خۆیان دوور بخەنەوە و نامۆیان بكەن. هەوڵدەدەن كە نەتوانن بەبێ سیستەمی دەسەڵاتداریەتی بژین. هەم بەشێوەیەكی ماددی و هەم ئایدئۆلۆژی ئەوان دەكەنە خاوەن ناسنامەیەك كە خۆیان لەهەركەس
بەدەوڵەتی تر ببینن. دەوڵەت و دەسەڵاتداریەتی بۆ ئەوان وەكو تاكە رێگەی بوون دەهێڵنەوە. ئەو بەشی لەخۆیان نامۆ بوونە هەم خۆیان
بەدەوڵەت و هەم دەسەڵاتداری دەبینن، هەم بەشێوەیەك لەشێوەكان ئەوان لەگەڵ كۆمەڵگەی سروشتیدا رووبەرووی یەكدی دەكەنەوە. هەندێ جار دەوڵەت و سروشتی كۆمەڵگە وەكو یەكدی لێدەكەن. ئەمە هەڵەیە و ناكۆكە. مێژووی شارستانی لەسەر ئەم ناكۆكیە دامەزراوە. چونكە بەهۆی ئەو هۆكارە مێژوویانەوە دەسەڵاتداریەتی دەستی بە پەروەردەكردن كردوە. خۆی لەخۆیدا ئەركی پەروەردەكردنی كۆمەڵگە لەخەمی ئەواندا نییە. سەرمایەدارێكی كرێكار چەندە خۆی پەروەردە بكات، ئەو دەسەڵاتدارەش كە دەسەڵاتداریەتی بەرێوە دەبات بەهەمان لۆژیكی كرێكار و بەندەكانی خۆی نزیكی پەروەردە دەبێتەوە. ناوی ئەوەش برۆكراسییە، ئەوا لەهەرە بنەڕەتیەوە تا هەرە ژوور وەكو “كوێلە”پەروەردە دەكرێن. بەتایبەتی دەسەڵاتداریەتی دەوڵەت ـ نەتەوە “هەژەمۆنخوازی”، خۆی لەسەر هەموو منداڵان و گەنجانی كۆمەڵگە دەگرن و بەرێگەی پەروەردە سیستەمی خۆیان دەخەمڵێنن. هەندێ كەسان بەتێگەیشتنیان لەمێژوو و هونەر، بە رەنج و زەحمەتیەكی دینی، فەلسەفی ئەو منداڵان و گەنجانەی بنەماڵەكانی پێش خۆیان كە هی ئەوانیش نین هەوڵدەدەن نزیكیان ببنەوە، كەچی ئێدی ئەو ئەو منداڵ و بنەماڵانە تایبەت بە دەسەڵاتداریەتین و لەخۆ نامۆبوونیهەرە مەزن بەو شێوەیە بەدەزگا دەكەن.
لەلایەنی پەروەردەیەوە ئەو چینەی هەرە زێدە هەژەمۆنگەرایی لەسەر كۆمەڵگەی گەلان پێكدێنێت، بۆرژوازییە. پەروەدەی سەرەتایی و ناوین ناچاردەكات و كاتێك ئەوانەی بڕوانامەی زانكۆیان وەرگرت و ئەوانەی بەشوێن دۆزینەوەی كاردا دەگەڕن، قۆناخی خستنە نێو قەفەس و نێو چەپۆك و لەخۆنامۆبوون لەسەر گەنجانی كۆمەڵگە دەست پێ دەكەن. بە زۆری، هێزی ماددی و پەروەردە ئێدی دەبنە چەكی داگیركاری لەسەر مرۆڤ و مرۆڤەكانیش بەزۆر و زۆرداری هەوڵدەدەن خۆیان لەبەرامبەر بەوانەوە بپارێزن.دەتوانرێت بگۆترێت كە، راستینەی كوردستان لەگەڵ هیچ وڵاتێكی تردا ئەوەندە بە ئێش و ئازاری نییە و، بەراورد ناكرێت، بۆیەش پێویستی بە وەڵامدانەوەیەكی بەپەلە هەیە. من ویستم سیستەمی ژیانی خۆم بەكورتیش بێت بۆتانی باس بكەم. هەرچەندەش ئێوە ئاگادارن، لە”چیرۆكی ژیانەوە”دا، ژیانی خۆمم لەتەمەنی منداڵیەوە تا هەنووكەم بۆتان باس كردوە. وەكو چۆن لێرەشدا دەبینرێت، لەبەرامبەر بەهەر رووداو و دیاردەیەك كاردانەوەم نیشانداوە. بۆ یەكەم جار كە خۆمم بینیوە لەبەرامبەر بەو سیستەمە كە جیهانی هەڵخەڵەتێنراوی ئافراندوە، وەستامەوە و سەرم هەڵبڕی.شارستانی ساڵی 1970 پڕ دواكەوتووانەیە. منداڵی و ئەو ساڵانەی من لەقۆتابخانەی سەرەتاییدا بووم لەبنەڕەتدا لەشوێنێكدا لەگەڵ سیستەم دەگەیشتنەوە یەك، واتا لەلایەكەوە دەمویست لەگەڵ سیستەم خۆم رێكبخەم و لەلایەكی دیكەوەدەموێست لەسیستەم هەڵبێم. ئەو ناكۆكیەی بە رێپێوان”هجرەت” و دوورخستنەوە دەناسرێت، دوورخستنەوە لەبنەماڵە و رەوشی ئابوری و هەموو ئەو شتانەی لەگەڵیدا دەژیت بەرەو هەڵدێرێكی گەورە دەچوو كە رێگەی لەسەر كەسایەتی و گۆشار و وەستانەوە و دژایەتی دەكردەوە. من، ئەوەندە رووبەرووبوونەوە و وەستانەوەم بۆچی بەگۆنجاو زانی؟ خوێندكارێكی بەئاگا دەزانێت كە كەسایەت دەیەوێت رێگەیەك بۆ ئازادی بدۆزێتەوە، لەمەو بەدوا ناتوانێت شتێك بۆنیاد بنێت. لەهەلومەرجی هەندێ لەبنەماڵەكاندا كە بۆ ژیانی منداڵان رێگەی پەروەردەكردن گۆنجاو بێت پێویستە. واتا هەندێ لەبنەماڵەكان، بەدەرفەت، ئاخاوتن و هێزی خۆیان، خۆیانیان خستووەتە ژێر پەڕ و باڵی سیستەم و دەتوانن منداڵ بەشداری رێگایەكی وەها بكەن. بنەماڵەكان دەیانەوێت منداڵان بەگوێرەی داب و نەریتی دینی یا خود ئەو ئاستەی لەئابوری كە لەدەستیاندایە، لەنێو سیستەمدا و بەخەیاڵی خۆیان بەهەندێ دەرفەت دەیانەوێت پەروەردە بكەن یا خود بەگوێرەی سیستەمی دەسەڵاتدار نزیكایەتیان لەگەڵ دەكەن. لەسەر ئەم بنەمایە بوو كە رێپێوانێكمان دەست پێكرد. ئەمجارە ئەگەر هەندێ هەلومەرج لەبار بێ، یا خۆد مرۆڤ بتوانێت بە رێگەی ئەو دەرفەتانەی لە بەردەستی دان، خۆی تێر بكات، رێگای وەرگرتن ئەوەندە قورس نییە. لەتەمەنێكی بچووكدا دەكەونە سەر ئەم رێگەیە. بێگۆمان ژنان زیاتر لەژێر زەخت و گۆشارێكی تونددان و لەژێر چاودێریدان. زیاتر رێپێوانەكە بەزەحمەتتر كە لەبەرامبەر بەوانەوە پێكدێت. ژنان ناچار بە ژیانێكی ملكەچبوون و تەسلیمیەت و كوێلەبوون و قەبوڵاندنی ئەوانە دەكەن.كاتێك من بەكورتی باسی ژیانی خۆمم كرد، هەندێ كەس دەتوانن بڵێین ئەو شتانەش خۆ لە ژیانی منیشدا بوونی هەیە، واتا سیستەمی بنەماڵە و بێ واتایی لەسیستەمی گوند و هەلومەرج بەهیچ شێوەیەك چانسی پێشكەوتن ناداتە مرۆڤ، ئەو شتانەی كە وەكو باشی، راستی و جۆانی دەزانین نەگەیشتینە ئەوانە. بەو هیوایانەی كە لەگەڵ خۆیدا بۆنیاد و كاردانەوەی دەبێت، ئەو ژیانەی كە مرۆڤ ناتوانێت وەكو چۆن پێ خۆشە بژیت … مرۆڤ چی دەوێت، وەڵامەكان چەندەش ژێبەریش بێت، بەڵام جارێكی تر تێركەر و بەس نییە. واتا ناتوانی بەدڵی خۆت بگەڕی، ناتوانی بەزمانی خۆت قسە بكەی و بەتێروتەسەلی خاوەنی چاندوكەلتوری خۆت بی. لەم بابەتەدا بنەماڵە زیاتر رووبەرووی هەڵوەشاندنەوە بووەنەتەوە. بەتایبەتی لەواتای بنەماڵەی كۆندا هەڵوەشاندنەوە و
بێ هێزی زیاتر روو دەدات. ئاوەها، ئەمە چارەنووسی هەموو تاكەكانی كۆمەڵگەی ئێمەیە، هەم ئامانج و هەم ئەنجامە.ژیانی من، ئاوا دەستی پێ كرد. من چیم دەكرد؟ هەر چیم پێ نەكرابا، هەڵدەكێشامە سەر لووتكەی چیاكان، لەماڵەوە هەڵدەهاتم. واتا بەگشتی لەنێو سەرقاڵبوونێكدا بووم. كاتێك بیر لەو رۆژانە دەكەمەوە، لەو رووداوانە زۆر تێدەگەم، لەنێو جموجووڵێكدا چۆن، چۆنیدا خۆمم دەدۆزییەوە. یەكسەر شتێكم بۆ سەرقاڵ كردن دەبینیەوە. تەنانەت جموجووڵێكی بێ واتاشم نەبوو. واتا ئەو كەسانەی بەتەمەن كە جێگەیەكی تایبەتیان هەبوو، هەمیشە منیان دەخستە ژێر چاودێرییەوە و دەیانگووت، ئەوا لێرەی زەوت كردوە و دەستیشی گەیشتووەتە لێرە. دەیانوویست بەگوێرەی خۆیان سیستەمێك بۆنیاد بنێن. بێگۆمان ئێمە زۆر لەجموجووڵدا بووین، هیچ رانەدەوەستاین. ئەوەی كە ئێمەی زۆر پێشدەخست، لەراستیدا شەڕكردن بوو. ئەو سیستەمەی هەموو كەس بەوە كۆتاییان پێهاتبوو، من رێگەم نەدا كە كۆتایی بەمنیش بهێنێت. من لەشوێن پەیوەندیەكی جیاواز، نزیكایەتیەكی جیاوازتر، هیوایەكی جیاوازترەوە بووم. ژیانێكم بەگوێرەی سیستەم نەدەویست، لەژیانێك دەگەڕام كە حەزم لێبوو. دەبێت ئەو سیستەمە چۆن، چۆنی بێت؟ بێگۆمان لێرەشدا؛ پرسی”چۆن بژین”، بەهێز و
سوتێنەرە. بەلای منەوە بەو چارەنووسە رازی نەدەبووم،ئەو چارەنووسەی كە بۆ منیان بەگۆنجاو دەزانی من قەبوڵم نەدەكرد و هەوڵمدەدا بەهێز و بازووی خۆم چارەنووسی خۆم دەستنیشان بكەم. بەواتایەكی راستتر، بۆ ژیانێكی وەها وەڵامدانەوە و هەڵوێستێكی وەها پێویست بوو. من هیچ كاتێك نەمگووت، بێ ئیمكان و بێ دەرفەتین و زۆر زەحمەتە. لەگەڵ ئەوەی كە هەموو كەس بەئەندازەیەكی باش، بەو داب و نەریتە راهاتبوو،من هەر لە هات و چوودا بووم. من ئەوەی كە ویستی هەموو كەس بوو و نەیاندەتوانی پێ بگەن من بۆ خۆمم بەبنەما گرت؛ ئەوەی دەیانوویست و لەهزرمدا دەهات و دەچوو، پێكنەدەهاتن و دەموویست بۆنیادی بنێن، دەیانویست ئەوانە بۆنیاد بنن، یاخود ئەو شتانەی كە خەڵكی دیكە دەیانكرد، من نەمدەویست بیكەم و خۆم بەو شتانەوە سەرقاڵ نەدەكرد. ئەو قۆناخە هەموو لەبنەڕەتدا، كاردانەوەیەك بوو لەبەرامبەر ئەو ژیانەی كە دەیانوویست بەزۆر بیسەپێنن. لەقۆناخەكانی خوێندندا یا خود لەكاتێكدا من لەگەڵ سیستەمدا لەیەكمان نەدەكرد، منی بۆ رێپێوان”هجرەت” پاڵ پێوە دەنا. لەبنەمادا ئەوە تاكتیكی ژیانی من بوو. لە ناواخنی دا بە رێپێوان و رەوابوونی كۆمەڵایەتی زۆر پابەند بووم. بەڵام لەناوەوەشدا، بێ ئەوەی لێبپرسمەوە منپێكم نەدەهێنا. هەروەها یەكەم جار پێوەی پەیوەست و گرێدراو بووم. بەڵام لەكاتی چووندا من بە قوڵایی لێمدەپرسیەوە. بەهەمان شێوە هەوڵمدەدا زیاتر لە سیستەم تێبگەم و ئاگاهی و زانیاری كۆبكەمەوە. بەڵام جارێكی تریش، كاردانەوەیەكی بنەرەتی لەمندا پێشدەكەوت و سەریهەڵدەدا. رێزێكی مەزنم بۆ مامۆستا و گەورەكان هەبوو و پێیانەوە زۆر گرێدراو بووم. بەڵام هەمیشە و هەركات ئەوانم دەخستە ژێر لێپرسینەوە. ئەوە لەبنەمادا ئەو
رەوشەی هەبوو بەشێوەیەكی هێنایە پێش و زیاتر گفتوگۆم لەسەر دەكرد، هەرچۆنێك بێت بەو شێوەیە قەبووڵم نەكردوە. لەژێرەوەش لێمپرسینەوەم لێكردوە و ئەگەر پێویست بەتێپەڕاندن بوو بێت، تێپەڕیانم كردوە. من لەواتایەكی دیكەدا، وەها دەمڕوانیە ژیان.
هەم لەگەڵیدا لەناو هاوسەنگیەكدا بووم و، لەهەموو تەمەنی خۆمدا لێوە زۆر دوور نەبووم، بێ لێپرسینەوە رەوایەتیم بە سیستەم نەدا و نایدەم، ئەوە بەهیچ شێوەیەك قەبوڵ ناكەم، ئەوە دەبێتە ئانارشیزمێكی بێ فۆرم و شێوە. گوتنەوەی ئەوەی كە ئێمە تەنیا سیستەم قەبوڵ ناكەین، كاردانەوەیەكە لەدژی سیستەم و ئەوەش مرۆڤ بەرەو شكست دەبات. بێگۆمان بەئانارشیستبوون و بەشێوەیەكی عامیانە گشتیانە هیچ شتێك پێكنایەت. چونكە لەبنەڕەتدا لەنێو سازش دا بوون، واتایەكی نییە و نابێت.
_