دەبێت ڕۆحی دایكان سەدا سەد نوێنەرایەتی كۆمەڵگە بوونێكی ڕاست بكەن

283
0
هاوبەشی :


 ڕێبەری گەلان (بەشێك لە نرخاندنەكانی)

سیستەمی زۆردار و ستەمكار، منداڵان پەروەردە دەكات. سیستەم، لەزۆر لایەنەوە هەوڵدەدات هەر لەمنداڵێیەوە، منداڵان بەخۆیەوە گرێ بدات. گوتنی:”لەهەفت ساڵاندا چی بێت، لەهەفتاد ساڵانیشدا هەمانە یا خۆد”لەمنداڵی چی بێ، لەپیریش هەمانە، ئەو راستیە دەستنیشان دەكات. 

 ئامێزی ژیانی ئازاد و كۆمەڵگەیەكی سرۆشتی هەمیشە بۆ منداڵان وەكو خەیاڵێكە و هیچ كاتێك رێگەیان پێ نادەن ئەو ژیانەی پێیان خۆشە، بژین. یەكێك لەو ئەركانە ئەوەیە كە ئەو منداڵانە بەو ژیانە رابێنن.دۆخی منداڵان و گەنجان زیاتر هاوشێوەی ژیانی ژنانە. سیستەمی دەسەڵاتدار هەر لە تەمەنی منداڵییەوە رێگە نادات كە منداڵان بەشێوەیەكی شروشتی تەمەنیان بگاتە حەوت ساڵان، ژیانیان لێ زەوت دەكات. گەنجانی تازە پێگەیشتوو لەلایەن سیستەمەوە بەرێ و رێبازی جیاواز و بەرێگەی تایبەت، وەكو قۆچی قۆربانی ماڵی دەكرێن. هەر جموجووڵێكیان لەپێشدا بۆی دیاری كراوە. بەقسەش بێت، ناتوانێت بەشێوەیەكی ئازاد بیر بكاتەوە.بەگرنگیەوە سەیری جیهانی منداڵان بكەن، هەموو شتێك روون دەكاتەوە.منداڵان لەجیهانێكی خەیاڵئاویدا دەژین، لەریشەوە بەپێچەوانەی هەموو پێشبینیە بێ رۆح و هەستەكانی سیستەمەن. منداڵ و كاپیتالیزم دوو رووی دراوێكن كە هیچ لەیەك ناچن. منداڵان رەنگە گەورە و بەكاریگەر بن، بەڵام پیر و پەككەوتووان دەمرن و هیچ نرخ و بەهایەكیان بۆ سیستەم نییە.لەسەر ئەم شاخانەوە، من زۆر هەوڵمدا سڵاو لە گروپێك لەو ژنانەی هاوشێوەی خوداوەندەكان بكەم و لەگەڵ ئەواندا هاو واتا ببم. لەهەواڵەكاندا زۆر جار دەبیستم:”گروپێك لەژنانی باشوری رۆژهەڵات لەگەڵابەی دوای تەراكتۆر و لەدواوەی كامیۆنە باریەكان بۆ كاری بێ گاری لەو هەرێم و لەم هەرێم تووشی رووداوی هاتووچوو دەبن و دەمرن، من كاتێك ئەو هەواڵانە دەبیستم، تۆڕەییم لەبەرامبەر بە پیاوی گوایە خاوەن ژنەكان، بنەماڵە، چینایەتی ودەوڵەتی بەئەندازەیەكە كە لەبەرامبەر بە هیچ رووداوێكی دیكە وەها نیم. من زۆر جاران تۆڕەبوونی خۆم لەسەر ئەم بارودۆخانە دەگێڕمەوە. مەگەر چۆن دەبێت. چی بووگە كە ئەوەندە لەپلەی خوداوەندان دابەزیوون؟ رۆح و هەستی من هیچ كاتێك ئەو بێ رێزی و بچووك بینیە قەبووڵ ناكات و مێشكیشم هیچ كاتێك ئەوە هەڵناگرێت. بۆ من ژن دەبێت لەئاستی خوداوەند دا بێت، ئەگەر وەها نەبن، ئەوا بڵا هەر نەبن باشتر. دەگوترێت:” ئاستی ژیانی كۆمەڵگەیەك بەتێگەیشتن لەئاستی ژیانی ژنان دەپێوردرێت. من هەمیشە لەسەرراستینەی ئەو قسانە بیر دەكەمەوە. من بۆ دایكم وشەی”لەچاندی دایكە خوداوەندەكان ماوەتەوە”م بەكار دەهێنا. وەكو ئەوانە چوارشانە و قەڵەو و بەهیبەت بوو. چونكە هاوشێوەی ئەو ژنانەی تر، مۆدیرنیتە كاریگەری لەسەر دانەنابوو. من نەمدەتوانی ئەو پیرۆزییە لەودا ببینم. لەگەڵ ئەوەی من لەژیاندا ئێش و ئازاری زۆریشم كێشاوە، هیچ كاتێك بە شێوەیەكی جددی نەگیریام. بەڵام كاتێك من دۆگماكانی مۆدیرنیتەم هەڵوەشاند لەپێشدا دایكم و لەكەسایەتی ئەودا ئەو دایكانەی هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان بەدڵێكی شكاو و چاوی پڕ لەفرمێسكەوە بەبیردێنمەوە و رێزی خۆمیان پێشكەش دەكەم. 

#ژن_ژیان_ئازادی

هاوبەشی :