🔴گۆهدار زێباریی یه‌كێك له‌گیراوانى سیاسى بادینان، پێنج مانگی دیكه سزای زیندانیی بۆ دەرکرا تەنها لەسەر گۆڕینی لۆگۆی ئوتومبیلەكەی.
به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌ری ده‌ستگیركراوانی بادینان رایگه‌یاند، دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر بڕیاریدا بە پەسەندکردنی سزای گوهدار زێباری بە هەموارکردنی سزاکەی لە 7 مانگەوە بۆ 5 مانگ حەبسکردن، تەنها لەسەر گۆڕینی لۆگۆی ئوتومبیلەكەی لە شیڤرۆلێت بۆ تۆیۆتا، ده‌شڵێت، “ئه‌وه یه‌كه‌مین بڕیاری له‌وجۆره‌یه كه له عێراقدا ده‌رده‌چێت”.