مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە لەگەڵ زەکەریا یاپجیئۆغلۆ سەرۆکی هوداپار کە دوژمنی سەرسەختی پارتی دیموکراتی گەلانە کۆبوە
ستێرك تیڤی
مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە لەگەڵ زەکەریا یاپجیئۆغلۆ سەرۆکی هوداپار کە دوژمنی سەرسەختی پارتی دیموکراتی گەلانە کۆبوە و بەپێی ڕاگەیاندراوی هوداپار لە کۆبونەوەکەدا، باسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هوداپار و پەدەکە کراوە .
حەفتەی رابردووش بارزانی و یاپجیئۆغلۆ بە تەلەفون قسەیان کردبوو و باسی پرسی هەڵبژاردنەکانیان کردبوو. پەیوەندیەکانی پەدەکە و هوداپار لەم کاتەدا کە ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردن ماوە، کاردانەوەی زۆری لە باکوری کوردستان لێکەوتەوە.
هوداپار لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەستووە و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە ئەردۆغان دەدات.
هوداپار کەمتر لە%0.5ـی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی پەرلەماندا بەدەست هێنا .