پەیامی کەژەکە بۆ ١ی ئایار: کات کاتی لەناوبردنی دەسەڵاتی فاشیستە

246
0
هاوبەشی :

 

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تورکیا ڕووبەڕووی قورسترین کێشە کۆمەڵایەتی و چینایەتی و ژنان بووەتەوە و ڕاشیگەیاند، “کات کاتی ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیستە”.

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:

“١ی ئایار رۆژێکە، کە لە ساڵی ١٨٨٦ دا لە شیکاگۆ پێشەنگەکانی کرێکاران لەلایەن خاوەنکار و دەوڵەتەوە قەتڵ و عام کران، قوربانیی زۆر بۆ ئەو ڕۆژە دراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ دا لە تورکیا و لە هەمان ڕۆژدا لە گۆڕەپانی تەقسیم ٣٤ کرێکار قەتڵ و عام کران. پێش هەموو شتێک ئێمە یادی هەموو شەهیدانی ١ی ئایار دەکەینەوە، کە بە قوربانیدانی گیانی خۆیان تێکۆشانی ڕەنجیان بڵند کرد.

جیهانێکی دادپەروەر و ئازاد

١ی ئایار ڕۆژی کرێکاراین جیهان، کە هەموو زەحمەتکێشانی جیهان لە خۆی کۆدەکاتەوە، لە پێش هەموو کەس لە ڕێبەر ئاپۆ، کە بۆ ژیانێکی ئازاد ڕەنجێکی زۆریداوە، لە دایکانی زەحمەتکێش، کە لە دژی ئەو سیستمە ڕزیوە تێدەکۆشن، لە هەموو مرۆڤایەتیی ئازاد پیرۆز بێت. ئێمە هیوادارین ١ی ئایار ڕۆژی کرێکارانی جیهان ببێتە هۆی جیهانێکی یەکسان و دادپەروەر و ئازاد.

سیستمی کاپیتالیست، کە ئێمە تیایدا دەژین، ئابووری، کە یەکێک لە دیموکراتیکترین چالاکییەکانی کۆمەڵگەیە، بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگە لە دژی کۆمەڵگە بەکارهێناوە. کاتیک ڕێبەر ئاپۆ وتی، ‘کار ئازادییە’ سیستمی کاپیتالیستیش کاری کردووە بە چالاکییەک و کردەیەک بۆ کۆیلایەتی و بە چاوی کۆیلە سەیری خەباتکاران و کرێکاران دەکات.

مرۆڤ بۆ ئەوەی بژی و پارویەک نان پەیدا بکات لە هەلومەرجیکی نامرۆڤانەدا کار دەکات، سوپای بێکاران، کە بە ئەنقەست دروستکراوە هەمیشە بە بیر دەهێنرێتەوە و داوایان لێدەکرێت ئەو هەلومەرجانەی کۆیلەیەتی قبوڵ بکەن. لەلایەکی ترەوە دەستەیەکی بچووک لە کۆشکەکاندا دەژین، ڕەنجی کرێکاران، ژنان و کۆمەڵگە زەوت دەکەن و داوا لە زەحمەتکێشان و کرێکاران دەکەن، کە دان بە خۆیاندا بنێن.

ڕەنجی ژن نابینرێت

لە سیستمی کاپیتالیست دا لە هەموو شت زیاتر ڕەنجی ژنان پشتگوێ دەخرێت. ژن لێرەدا دەبێتە هەرزانترین کۆیلەی ئەو سیستمە. قورسترین ڕەنجی پیرۆزی دایکایەتی بە فریودانی ‘دایک ڕەنج نادات’ دایکان دەچەوسێنەوە و ئەو ڕەنجە نابینرێت. دایک دەکەوێتە ژێر باری قورسی ویژدانی کە ناتوانێت خاوەنداری لە منداڵەکەی بکات و سەرکوت دەکرێت. ئەو سیستمە، کە ڕەنج و ئابوری تەنها بە پارە و سوود دەزانێت، سەرباری ئەوەی بەبێ ڕاوەستان ڕنج دەدەن، بەڵام رەنجی دایکان نابینرێت و حسابی بۆ ناکرێت.

ژنان لە کاتی وەک کرێکاریی وەرزیدا دەچنە گەورە شارەکان و لە دوای کامیۆن و بارهەڵگرەکانەوە تووشی تراژیدیا دەبن، هەراسان دەکرێن و پەلامار دەدرێن و دەستدرێژیشیان لە دژ ئەنجام دەدرێت، سەرباری ئەوانەش هێرشی زایەندیی سیستمی پیاوسالار ئەنجام دەدرێت. سەرباری ئەوەی ژن و پیاو هەمان کار دەکەن و زۆر جاریش لە قورسترین هەلومەرجدا کاریان پێکراوە، بەڵام هەمان موچەیان پێ نادرێت، کە بە پیاوێک دەدرێت. لە کاتی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپەدا بە بڕیارەکانی باری نائاسایی، زۆرێک لە ژنان لە کارەکانیان دەرکران و لە سەردەمی کاریگەریی پەتای کۆرۆنادا ئەو شتە زیادی کرد، زەحمەتکێشان نەیانتوانی نان بۆ ماڵەکانیان ببەنەوە و گەیشتنە ئاستێک، کە هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

هاوبەشی :