هەپەگە: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٧٧ جار زاپی بۆردومان کرد

253
0
هاوبەشی :

 

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەردەوامن و ئاماژەی بەوەکرد، “تەنیا هەرێمی زاپ ٧٧ جار بۆردومان کراوە”.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە لە ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخودان لە هەرێمی زاپ لانیکەم ٧٧ جار بۆردومان کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا لە بارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەم زانیارییانە دراون:

١.هەرێمی زاپ

-رۆژی ٢٥ی نیسان کاتژمێر لە نێوان ٠٧:٣٠ و ٠٨:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر ٣ جار بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا بەرپەرچیان دانەوە و شەڕ هاتە ئاراوە.

-٢٥ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانی یەژاستارمان بۆ پارێزگاری لە خۆیان بەرپەرچیان دانەوە و لە شەڕدا داگیرکەرێک کوژرا.

-٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٦:٢٠ سوپای تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە بە چەکی قورس هێرشی کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و لە پێکداداندا داگیرکەرێک کوژرا.

٢. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

“لە ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی، چەمچۆ و سیدا ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٦٩جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کراون”.

هاوبەشی :