عێراق داوای كۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی دەكات لە دژی بڕیاری توركیا لەسەر مانەوەی سوپای توركیا لە عێراق

274
0
هاوبەشی :

 

كەریم ئەبو سودە

كەریم ئەبو سودە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، قسەکانى داودئۆغڵو سەبارەت بە مانەوەى هێزەکانیان لە عێراق و درێژەدان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەکەمانە.

دەشڵێت، سەرمان سوڕماوە لە لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا، لە كاتێكدا هیوامان خواست ئەنقەرە هەڵوێستێكی باشی هەبێت و لەبری ئەوەی پەنا بۆ گفتوگۆ ببات لەجیاتی ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم لێدوانانە دەستوەردانێكی نوێیە و كاریگەری لەسەر سەروەری نیشتمانەکەمان هەیە، دەبێت حكومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت لەو بارەیەوە، لەکاتێکدا هەتا ئێستا هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا ناڕوونە و جێگەى شەرمەزاییە.

ڕوونیشیكردەوە، پێویستە كردەوەی فراوانی نیشتمانپەروەرانە بەرامبەر ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا هەبێت، كە پێشێلكاریی سەروەری عێراق دەكات.

عامر فايز

هەروەها،عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بە بەپەلە كۆمكاری عەرەبی بە ئامادەبوونی هەموو وڵاتانی عەرەبی دانیشتنێك ئەنجام بدات، بۆ دەربڕینى سهەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بە مەبەستى پاڵپشتی عێراق لە دژی توركیا، سەبارەت بە لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا، كە وتبووی هێزەكانیان لە خاكی هەرێمی كودسان و عێراق ناكشێننەوە.

ڕوونیشیكردەوە، كۆبونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئێستادا دژی توركیا گرنگە، هەروەها بەشدارە لە ڕێگریكردن لە سەرپێچیەكانی توركیا دژی عێراق، ئەنقەرە دەخاتە بەردەم لێپێچینەوەی یاسایی دوای ئەنجامدانی دانیشتنەكە.

هەر لەوبارەوە، عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری سیاسی نییە، بەڵكو ئەركی دەركردنی  یاسایە، هەروەها حكومەتی ئێستا حكومەتێكی چاودێرە، واتە ئەركی بەڕێوەبردنی كاروباری ڕۆژانەی وڵاتەكەیە و بڕیار نادات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا.

علي تميمي

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیارەكەی پەرلەمان هیچ كاریگەرییەكی یاسایی نییە، چونكە لەكاتی خۆیدا جێبەجێكردنی سنووردار نەكردووە و بابەتەكەی بۆ حكومەت جێهێشتووە، ئەمەش زیاتر لە گاڵتەكردن دەچێت بە مەبەستی نەهێشتنی توڕەیی خەڵك.

لەچەند ڕۆژی ڕٍابردوودا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكدا وتی، هێزە داگیركەرەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق ناكشێننەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی عێراقی لێكەوتەوە، لە سۆشیال میدیادا داوایان لە حكومەت كرد، هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر لێدوانەكانی وەزیزی دەرەوەی توركیا.

هاوبەشی :