سەبری ئۆک: ئێمە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ۲۰ ساڵەی ئاکەپە هێنا

235
0
هاوبەشی :

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردووەتە سەر گەلی کورد، بەڵام ئەوانیش دەزانن ئەستەمە گەریلا و گەلی کورد لەناوببەن. ئێمە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی ٢٠ ساڵەی ئاکەپە هێنا.

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداریی لە ‘بەرنامەی تایبەتی’ ستێرک تیڤی دا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەڤی ئێستا کرد. چاوپێکەوتنەکەی سەبری ئۆک بەمشێوەیەیە.

گۆشەگیریی سەخت لە ئیمرالی بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە. فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە تا ئێستا لە بەرامبەر گۆشەگیری خۆی بێدەنگ کردووە، بەڵام لەم دواییانەدا، گۆشەگیریی ئیمراڵیی بە بارودۆخێکی گونجاو وەسف کرد. لە لایەکی ترەوە، گەلی کورد و دۆستانی کورد و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا خاوەندارێتییەکی گەورەیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان هەیە. ئێوە چۆن ئەم دوو دۆخە هەڵدەسەنگێنن؟

هەر دوو دۆخەکەش ڕاستە. یانی نزیکەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیری و دابڕاندن لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەوە ڕاستییەکە و وەزیری دادی تورکیاش خۆی فریو دەدات و دەیەوێت هەموانیش فریو بدات، لەو بڕوایەدایە، کە دەتوانێت فریو بدات و درۆ بکات. هۆکارەکەی ئەوە نییە، کە زانیارییان لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نەبێت. باش دەزانن، کە گوشار و ئەوانەی گۆشار دەکەن ئەوان هەر بۆخۆیانن. گۆشەگیری هەیە، هیچ مافی زیندانییەکی ئاسایی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوونی نییە. لە ڕاستیدا ئەوان و سی پی تی-یش پێکەوە لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون. سی پی تی بەپێی ئەخلاق و پێوەرەکانی خۆی ناجوڵێتەوە، دەتوانێت گوشار لە دەوڵەتی تورک بکات و ئەوانیش دەزانن گۆشەگیری و دابڕاندن هەیە، بەڵام لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتون، وەک بابەتێکی سیاسی لێی نزیک دەبنەوە و درۆ دەکەن.

بۆ دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و مرۆڤایەتی و هێزە ڕێکخراە سۆسیالیستییەکان، شۆڕشگێڕەکان شەو و ڕۆژ لەسەر پێن. بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی گۆشەگیری دەردەبڕێن و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پێن. لە ڕووەکانی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردنێکی لەو شێوەیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئەو پرۆسە و قۆناغە بەردەوامە. گەلی کوردیش تەحمولی نەماوە. کەسێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە، کە ڕێز لە هیچ بەها و پێوەرێکی مرۆڤایەتی ناگرێت و شەو و ڕۆژ بە شێوەیەکی بەدەر لە هەموو ئەو پێوەرانە لە ئیمراڵی ڕاگیراوە. گەلەکەمان، ئێمەش بۆ خۆمان و کەسانی خاوەن ئەخلاق و پێوەر ئەو شتانە قبوڵ ناکەن. چەند رۆژ لەوە پێش کۆنفرانسێک بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو دۆخەی ڕێبەر ڕێکخرا. کۆنفرانسێکی زۆر بە ناوبانگ بوو. لە ئاستی نێونەتەوەیشدا گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا. زۆر کەسانی بیانیی وەک نووسەران، یاساناسەکان و سیاسەتمەداران گفتوگۆیان لەسەر کرد و دەوڵەتی تورکیایان ئیدانە کرد. بەپێی هەموو پێوەر و یاسایەک دروست نییە کە هێشتا ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیری دا بێت. ئەوە هەر خۆی گەلەکەمان هەمیشە لەسەر پێیە. چەند ڕۆژ لەوە پێش دیسانەوە لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی جەماوەری رێکخرا. لە هەموو شوێنێک هەڤاڵان و هاوڕێیانمان، ڕێکخراوەکان و گەلەکەمان، وەک دروشمێک، ئێمە هەمیشە باسی دەکەین، بێ سەرۆک ژیان نابێت، ئەوە تەنها قسەیەک نییە، لە مێژووی ئێمەدا ئەوە زۆر سەلمێنراوە. دەیان و سەدان هەڤاڵ ئاگریان لە جەستەیان بەرداوە. بە شێوەیەکی فیدایی هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە و گەلەکەمان هەموو شتێکی داوەتە پێش چاوی خۆی. ئەوە قۆناغ و پرۆسەیەکی زۆر گرنگە، بەڵام ئیدی گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی. با دەوڵەتی تورکیا ئەوە بزانێت، وەزیری دادی تورکیاش با ئەوە بزانێت. ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات، بزووتنەوەکەمان فریو بدات، ناتوانێت کەسانی خاوەن ویژدان، کە پابەندن بە پێوەری ڕاست و دروستی یاساییەوە، فریو بدات. ئێمە دەزانین ئەوان چی دەکەن. مەزەندەی ئەوە دەکەین، کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، چ گوشار و زۆردارییەک هەیە و ناڕەزایبوونی تێکۆشانمان، بە هەموو شێوەیەک لە ڕووە سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانەوە بەردەوام دەبێت. ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایە، کە تاوەکو ئێستا درۆیان دەکرد، ڕاستەوخۆ دەیانگوت، هیچ گۆشەگیرییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵام ئەمجارە وتیان، شتێکی وەها نییە، یان ئێمە ئاگادار نین.

دۆخێکی گونجاو دەگرێتە دەست، یانی پێش ئەوە سی پی تی وەڵامی تورکیای دابوویەوە، بەڵام تورکیا لە هەمان کاتدا، کە وەڵامیش نییە بۆ سی پی تی، بە دۆخێکی گونجاوی دەزانێت.

سی پی تی ئەگەر پێوەرەکانی خۆی، ڕاستی بەو شێوەیە دیاری بکات، یاسایی نێونەتەوەیی، مافپارێز، کۆمەڵگەی بە ویژدان و دیموکراتیک و ئێمە بۆ خۆمان باش دەزانین، کە دۆخەکە ئاسایی نییە. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ نییە. لە چ دۆخێکدا دەژی، دۆخی تەندروستیی چۆنە، بە گشتی چۆن دەژی. ئێمە دەزانین، کە گۆشار هەیە. هیچ پەیوەندی و زانیارییەکمان نییە. باشە ئەوە ئاساییە.؟ بۆ هەر زیندانێک شتی وەها ئاسایی نییە. ئەوە نیشانەی چییە؟ لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، لە بەرامبەر گەلەکەماندا، لە بەرامبەر مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکاندا بە تایبەتی لە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەڵوێستە و ئەو گوشارە بەردوامە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە. ئیمەش دەزانین، دەبێت گەلەکەشمان بزانێت و دەبێت دۆستەکانیشمان بیزانن. بۆ هەر یەک لە ئیمە، لە هەر ڕوویەکەوە بتوانێت دەبێت ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی بەرامبەر بو ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنێت، بەو شێوەیە ئیمە هەموومان لە جوڵەیەکدا دەبین. کات بۆ ئێمە گرنگە. تۆزێک لەوە پێش وتم، ٤٠ – ٥٠ ساڵە، نزیکەی ٢٠- ٢٥ ساڵە، ٢٥ ساڵ تەمەنێکە، زانیاری نییە. ئەوان چی دەڵێن، دەڵێن ئاساییە، ئەوە مانای چییە، ئێمە باش دەیزانین. دەیانەوێت یاری بە مێشکمان بکەن. بە سوکی نزیک دەبنەوە، جدی نین. پێویستە هەڵوێستی ئێمەش لەو ئاستە ڕادیکاڵتر بێت، فرە لایەن بێت و هەمیشەیی بێت. بەڕاستی بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت. ئێمە جارێکتر ئەوە دەسەلمێنین.

لە لایەکی ترەوە لە ئاستی نێونەتەوەیدا وەستانەوەیەکی گەورە هەیە و ئێمە باسمانکرد. ئەوە لە هەمان کاتدا ئەو کێشانەیە، کە هێزە جیهانییە هەژمونگەراکان تیایدا دەژین، بە بڕوای ئێوە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان چارەسەری و بۆ ئەو خاوەندارییە گەورەیە هەیە؟

پاردایمی رێبەر ئاپۆ، ئێمە وادەڵێین؛ ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤێکی ئاسایی نییە، کە کرایە ئامانجی پیلانگێڕییەکی نیونەتەوەیی. ئەو لە ئێمە باشتر دەزانێت، کە پارادایمی سیاسەت و پێوەری دیموکراتیکبوونی کۆمەڵایەتیی سەدە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەڵتەرناتیڤ دروستیکردووە. شتی وەها لە مێژوودا زۆر کەمە. لە چەند سەد ساڵ جارێک پێغەمبەرێک و سیاسەتمەدارێکی ناودار دەردەکەون. یەکێک لەوانەش ڕێبەر ئاپۆیە. لە بەرامبەر مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، پارادایمێکی نوێ، مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکی دروستکرد. لە پێش هەموو شتێک ژنان، کۆمەڵگە بندەستەکان، کۆمەڵگە ئازادیخوازەکان و ڕۆشنبیرانی جیهان، سیاسەتمەدار، کۆمەڵگە بۆ خۆی، مرۆڤایەتی و هەڵبەت بەوە کاریگەر دەبن. واتە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست ناتوانێت پیسی، خراپی، درۆ و دووڕووی خۆی بشارێتەوە. رۆژانە بە هەموو شێوەیەک مرۆڤایەتی شایەتی ئەوە دەبێت، کە لە مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست دا چی دەگوزەرێت. لە بەرامبەر ئەوەدا، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ، مۆدێڕنیتەی دیموکراتکی نوێی دروستکرد کە هەموو کەس بەرژەوەندیی خۆی، ئازادیی خۆی، دیموکراتیکبوونی خۆی تیادا دەبینێت. هەڵبەت تاوەکو دەڕوات کاریگەریی لەسەر مرۆڤایەتی و لەسەر جیهان زیاتر دەبێت. من لەو بڕوایەدام، ئەگەر پێش هەموو شتێک وەک بزووتنەوە، ئێمەی حیزب بۆ خۆی و هەرەها ئەوانەی، کە دەتوانن ئەو کارە بەڕێوەببەن، ئێمە باشتر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بە تەنها پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە باشتر بمانتوانیایە بە ڕێکخستنمان بکرادایە و نیشانی مرۆڤایەتیمان بدایە، تێمانبگەیاندنایە، هەڵوێست و نزیکایەتیی ئەوان لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو. کەموکوڕیی ئێمە، لە هەمان کاتدا وەک ڕەخنەگرتن لە خۆمان باس دەکەین. بەڵام گرنگە، کە دەبێت لەو بابەتەدا زیاتر و زۆرتر و باشتر ڕاوەستەمان لەسەر بکردایە.

ساڵێک بەسەر هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا تێپەڕی. داگیرکەری فاشیست حسابی ئەوەی دەکرد، کە لە دوو بۆ سێ هەفتەدا بە ئامانجی خۆ بگات، بەڵام حسابی گیرفان و بازاڕی یەکی نەگرتەوە، داگیرکەری فاشیست، حسابی چیی دەکرد، بەرامبەر ئەو چی ڕوویدا؟ هەروەها بەرخودانی گەریلا چیی سەلماند؟

ئێمە باسی دەکەین. تێکۆشانمان لە بەرامبەر زوڵم و چەوساندنەوە و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک، وەک بەشی سەربازی لە ١٥ی ئاب (تەباخ) و لەو کاتەوە ٣٠ ساڵی تێپەڕاندووە و لەو ئاستەدا بە دەیان ساڵ بەردەوامیی دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە و بۆ ئەوەی ئێوەش بیرتان بکەوێتەوە، دەیانوت، ‘کۆتایی بە پەکەکە’ هات، تەمەنیان ٢٤ کاتژمێرە، ٤٨ کاتژمێرە’ یانی بە کاتژمێر تەمەنی ئێمەیان دیاری دەکرد تاوەکو ئێمە نەتوانین لەسەر ئەم خاکەدا بمێنینەوە و ئێمە لە ناو ببەن. دەیان ساڵ تێپەڕی، بەڵام دووبارە هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە. هەموو ڕۆژێک دەڵێن، ئێمە ئەوەندە کەسمان شەهید کرد، ئەو کەسانە لە ناوچوون، ئەمساڵ لە ناو دەچن، دەیانەوێت بەوە لایەنی دەرونی دروست بکەن. خۆیان بڕوا بە درۆکانی خۆیان دەکەن، دەیانەوێت هەموو کەسیش باوەڕ بکات. بێگومان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی شەڕی تایبەت لایەنی دەرونی و پڕوپاگەندەیە. دەوڵەتی تورک لەو بابەتەدا هەندێک شارەزایە، لەسەر درۆ دامەزراوە. لەبەر ئەوەش دەتوانێت زۆر شت پێچەوانە بکاتەوە و پێشکەشی کۆمەڵگەی بکات. درۆیەک لە بەرامبەر شەڕی بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە ساڵی ٢٠٠٨دا وەهایان وتبوو. دیسانەوە لەسەر زاپ گورزێکی زۆر قورس و گرانیان خوارد، لە ماوەیەکی کورتدا ناچار بوون بگەڕێنەوە، بێگومان ئەمجارە ئامادەکاریی زۆر ستراتیژیک لە بەرامبەر ئێمە، لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستان هەپەگە و یەژاستار ، کە ٨ سالە بەبێ ڕاوەستان و بە هەموو شێوەیەک، بە هەمو چەک و شێوازێک، کە هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان و ئەخلاقی شەڕ پێشێل دەکات، بەو شێوەیە دێتە سەر گەریلا. ڕاستە ئێمە لە دەستدانمان هەیە، بەڵام گەریلا ٨ ساڵ لەسەر پێ مایەوە. ئەوە تەنها بۆ خۆی سەرکەوتنێکە. بێگومان ئێمە بەوە خۆمان ناخەینە دۆخی ئاسودەبوونەوە، بەڵام با هەموو کەس بزانێت، کە لە مێژووی دەوڵەتی تورکی چەوسێنەر و داگیرکەردا شتی وەها نییە، کە بەرخودان بە ساڵان بەردەوام بێت، بە ٨ ساڵ وەک ئەوەی باسمانکرد، وەک لە بەرامبەر ناتۆ بەرخودانی کرد، سەریش بکەوێت و هێشتا درێژە بە تێکۆشانەکەی خۆی بدات. ئەوە سەرکەوتنێکە و دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت. یان لە هەر هەلومەرجێکدا لە بەرامبەر هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیا، هەموو هێز و هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان گەریلا بەرخودان دەکات و هێشتا لە بەرخوداندایە. دەوڵەتی تورک تا ئێستا چیی دەوت، درۆکانی دەرکەوتن، ئەنجامی بە دەست نەهێنا. بێگومان شەڕیش بەردەوامە. زاپیش وەهایە. زاپ هەر بۆ خۆی مێژووی زاپی هەیە. کاتێک مرۆڤ دەڵێت زاپ، هەڤاڵ فازیل دێتەوە یادی مرۆڤ. ئەو سەنگەرانەی شەڕ، ئەو کاتە ئامادەکران بۆ ئەمڕۆش بەکار دەهێنرێن و بە کەڵک دێن، بە ڕاستی ڕەنج و عەقڵی سەرەکیی دروستکردنی ئەو سەنگەرانە هی هەڤاڵ فازیل بوو. بەم بۆنەیەوە بە پێزانینەوە یادی فەرماندەی گەورە و نەمر هەڤاڵ فازیل دەکەمەوە. بەبێ دوودڵی و گومان ئیمەش و هەموو گەریلاکانی کوردستانش لەسەر ڕێگاکەی هەزاران هەڤاڵ فازیل بە ڕۆح و ئیرادەی فیدایی، بە شێوازێکی ئافرێنەرانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. نەک هەر زاپ، بەڵکو هەموو شوێنێک بۆ ئەوان و لە نێوان ئێمە و چەوسێنەر – داگیرکەر دا بست بە بست گۆڕەپانی شەرە. یانی هەناسە بە هەناسە و بست بە بست ئێمە لە ناو شەڕداین. هەڤاڵ بەو شێوەیە شەڕ دەکەن. لە بنەڕەتدا سیاسەتمەدارانی کوردی شۆڕشگێڕیش، ئەوانەی لە دژی ناهەقی و زوڵم، لە دژی فاشیزم، هەموو کەسێک لە پێش هەمووشیانەوە کۆمەڵگەکەمان و گەلەکەمان لە بیری نەچێت و ڕۆژانە بەبیری خۆی بهێنێتەوە. ئەو هەموو هێزە، داگیرکەر بەرەو کوێ دەڕوات، کە هیچ کەسێک ناڵێت تۆ هەنگاوت بە هەڵە دانا، جارێکیتریش من وتم، ئەسپەکانیان، شمشێرەکانیان بەبێ ترس لە هەموو شوێنێک ڕادەوەشێنن و هەنگاو دەنێن.

هاوبەشی :