لە هەولێر عەلی سیاسی لە لایەن هێزێكی چەكدارەوە ڕفێندرا

299
0
هاوبەشی :

بەگوێرەی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ، ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٣ ، چالاكوانێكی سیاسی بەناوی عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی لە ناو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری هەولێر لەلایەن هێزێكی ئاسیشیەوە ڕفاندویانە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
عەلی مەحمود چالاكوانی بواری جینۆساید و پێشمەرگەی دێرینە.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە بارەی ڕفاندنی عەلی سیاسیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئەو هەواڵەی پشتڕاست كردەوە كە هێزێكی ئاسایشی لە هەولێر عەلی مەحمود-یان لە ماڵی خۆی ڕفاندوەو”.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردەوە و ڕایگەیاند: دەبێت بە زوویی ‌چارەنوسی‌ ئەو چالاكوانە ئاشكرا بكەن و پاراستنی سەلامەتی گیانی عەلی مەحمودیش لە ئەستۆیاندایە

هاوبەشی :