كەریم علێوی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی فەتح وەڵامی لێدوانەکانی مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە

238
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

کەریم علێوی، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی فەتح وەڵامی لێدوانەکانی مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوە کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵیت، هێزەکانمان لە باکوری عێراق ناکشێنینەوە.
علێوی وتی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاشکرا راگەیاندنی داگیرکارییە.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشت بكات، یاداشتێكی ناڕەزایی لە بەرامبەر لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا و پێداگری ئەنقەرە لەسەر مانەوەی هێزە داگیركەرەكانی لە هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق ڕادەستی بكات.
@aryentvnews

هاوبەشی :