دەوڵەتى داگیرکەری تورک هەڵمەتى قڕکردنى سیاسیشی لەباکووری کوردستان دەستپێکرد
لە چوارچێوەى سیاسەتی قڕکردنى گەلی کورد دا دەوڵەتى داگیرکەری تورک هەڵمەتى قڕکردنى سیاسیشی لەباکووری کوردستان دەستپێکرد و ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و پارێزەرو چالاکی سیاسی دەستگیرکرد.
بەیانى ئەمڕۆ پۆلیسی و جەندرمە هەڵمەتێکی قڕکردنى سیاسییان لە باکووری کوردستان دەستپێکردو ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و پارێزەرو چالاکوانیانی سیاسی و مافناس و هونەرمەند لە شاری ئامەدو چەند شارێکی دیکە دەستگیر کراون.
هەروەها پۆلیس و جەندەرمە لە ٢١ شارو شارۆچکە چوونەتە سەر ماڵان و دەستیان بەسەردا گرتووە بەمەبەستى دەستگیرکردنى وڵاتپارێزان و رۆژنامەنوسان و مافناس و چالاکانى سیاسی و ئەندامانى هەدەپە.
بەپێی زانیارییەکان تائێستا ژمارەى ئەو کەسانەى لەچوارچێوەى قڕکردنى سیاسیدا دەستگیر کراون ١٥٠ کەسی تێپەڕاندوە کە لەناویاندا کەسانى ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند و ڕۆژنامەنوس و پارێزەر و سیاسەتمەدار هەن.
ئامانجی دەوڵەتى فاشیستى ئەردۆغان لەو هەڵمەتی قڕکردنى سیاسییە ئەوەیە کە لە هەڵبژاردنەکاندا پارتى چەپی سەوز نەتوانێت بەباشی بانگەشەى هەڵبژاردن بکات و نەتوانیت هیچ دەنگێک بەدەست بهێنێت.