پارتیی دیموکراتیی گەلان، یادی قوربانیی ئەرمەنییانەکانی کردەوە، کە لە کۆمەڵکوژیی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥ لەلایەن عوسمانییەکانەوە جینۆساید کران.
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “هیچ ناسنامە، زمان، کولتوور، یان باوەڕێک و ئتنیک و نەتەوەیەک نییە، کە لەسەر ئەم خاکە لە سەرووی ئەوی ترەوە بێت. ئەم ڕاستییە تا ئێستا وەک ڕاستییەکی گشتیی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی قبوڵ نەکراوە.”
ئاماژەی بەوەشکردوە: “وەستانەوە لە دژ بەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش و یەکسان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی. ئێمە بەو هەست و بیرکردنەوەیەوە، وەک گەلانی کۆن و دێرینی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا، خۆمان بە بەشداری ئازاری ۱۰۸ساڵی دەزانین و بە دڵتەنگی و ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە، کە لەو پرۆسەیەدا گیانیان لەدەستداوە.”