لە لەندەن بە کەژاوەی دەیان ئۆتۆمبێل بانگەشە بۆ پارتی چەپی سەوز كرا

270
0
هاوبەشی :

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز دا، بە کەژاوەی دەیان ئۆتۆمبێل لە باکووری لەندەن هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوەچوو.

بە کەژاوەی دەیان ئۆتۆمبێل لە باکوری لەندەن هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ پارتی چەپی سەوز بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە کەژاوەی دەیان ئۆتۆمبێل لە باڵەخانەیەکی فیدراسیۆنی عەلەوییەکان لە بەریتانیا (باف) کۆبوونەە و ئۆتۆمبێلەکانیان بە ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوزەوە ڕازاندەوە.

لە ئۆتۆمبێلەکانەوە ئاواز و مۆسیقای هەڵبژاردن بڵاودەکرایەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو، “ئێمە لێرەین، ئێمە پێکەوە دەیگۆڕین” و “گەل سەردەکەوێت و فاشیزم دەڕوخێت” بە ئۆتۆمبێلەکان دا هەڵواسرابوون.

کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان لە باڵەخانەی فیدراسیۆنی عەلەوییەکان لە بەریتانیا (باف) دەستی پێکرد و بە ناوچەکانی ئینفیڵد، ئێدمۆنتۆن، تۆتنهام، داڵستۆن، مانۆر هاوس، هارینگەی، وود گرین و پالمێرس گرین دا سوڕانەوە.

لەو ناوچانە، کە کوردستانیان و تورکیایەکانی تێیدا دەژین، خەڵکەکە بە نیشانەی سەرکەوتن پێشوازییان لە کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکرد.

گەنجان ئاڵای پارتی چەپی سەوزیان لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە بەرزکردبووە و چالاکییەکە لە بەردەم بینای باف کۆتایی پێهات.

 

هاوبەشی :