دوکتورێکی ئابووریناس: ئابووریی ئێران لە خراپترین دۆخی خۆیدایە.

371
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

دوکتورێکی ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسەکانی ناوخۆی ئێرانی، وتوویەتی کە ئابووریی ئەو وڵاتە لە خراپترین دۆخی خۆیدایە.

دوکتۆر مەحموود جامساز بە ئاژانسی ئنتخابی گوتووە: بە پێی لێکۆڵینەوەکان دوای کۆریای باکوور و ئریترە و چەند وڵاتێکی تر خراپترین ئابووری جیهانمان هەیە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ بە رەخنە گرتن لە دەوڵەتی رەئیسی دەڵیت: لە کاتێکدا گرانی خۆراک گەیشتوتە ئاستێکی مەترسیدار، دەوڵەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە ئابووری وڵات پێشکەوتووە.

دوکتۆر جامساز ئاماژە بە رێکخستنی بودجە دەکات و دەڵێت: ئەوەی کە دەوڵەت لە خەیاڵی خۆیدا دەتوانی نەوتی زیاتر بفرۆشت بووە بە هۆی کەمی بووجە و گرانی زیاتر.

ئەو ئابووریزانە بە گومانەوە دەڕوانێتە بانگەشەی رژیم کە دەڵێت رۆژانە یەک میلیۆن و ٤٠٠ هەزار بوشکە نەوت هەناردە دەکرێت و دەڵێت: ئەو کردارەی دەوڵەت دەبێتە هۆی قەرزداتربوونیی بە بانکی ناوەندی و ئەوەش بە واتای گرانی زیاتر و هەڵاوسانی ئابووریە.

@aryentvnews

هاوبەشی :