جلوبەرگی گەریلا و پووچکردنەوەی تەکنیکی سەردەم

242
0
هاوبەشی :

 

لە فورات نیوزەوە وەرگیراوە

پیران دۆزدار / خەباتکار ڕاپەڕین

هاوکات لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕەنجێکی تریش لە گۆڕێدایە. لە بەرگدروخانەکانی گەریلادا جلوبەرگی گەریلا دەدوردرێت، کە تەکنیکی داگیرکەران پوچ دەکاتەوە. ئەوەش نیشانی دەدات، کە ئەو ڕەنجە چۆن دەبێتە یارمەتیدەر بۆ بەرخودان.

سوپای داگیرکەری تورک و حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەکی کیمیایی و بۆمبی گەرمی (تێرمۆباریک) و ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنێت، کە هەموویان چەکی قەدەغەکراون. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە، بە ڕەنج و هەوڵێکی زۆرەوە تونێلەکانی جەنگیان ئامادە کردووە. لە ڕێگەی ئەو تونێلانەی جەنگ و تیمە گەڕۆکەکان بەرخودانێکی گەورە ئەنجام دەدەن. سەرەڕای جەنگ، ژیان بە ڕەنجی گەریلاکانەوە بەردەوامە. یەکێک لە بوارەکانی کارکردنیش بریتییە لە ‘درومان’.

دوژمن بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا پڕوپاگەندەی زۆر بۆ فڕۆکەی چاودێری و بێفڕۆکەوان دەکات، کە لە چوارچێوەی هێرشەکە پاکتاوکارییەکانیدا لە دژی گەریلاکان بەکاریدەهێنێت. بەپێی ئەو پڕوپاگەندەیە، کە بۆ ئەم فڕۆکە جەنگییانە دەکرێن، ئەو فڕۆکانە ڕێگە نادەن باڵندەیەکیش بفڕێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەو پڕوپاگەندەیەدا بەرخۆدان و ژیانی گەریلایش هەیە. گەریلاکان بە تاکتیکەکانیان و هەروەها بە جلوبەرگەکانیان ئەو فڕۆکە چاودێرییانە و ئەو تەکنیکە پوچ دەکەنەوە. بەرهەمهێنانی ئەم جلوبەرگانە و دورینیان و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان لە کاتی جەنگدا، بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن گەریلاکانەوە حسابی لەسە دەکرێت و ئامادە دەکرێن. هەموو ساتێکی بەرهەمهێنان، دورین و ئامادەکردنیان بە هەوڵ و ڕەنجێکی گەورە ئەنجام دەدرێت.

گەریلاکان ئەم ڕەنجەش لە ناو بەرخۆداندا نیشان دەدەن. هەروەها باس لەوە دەکرێت، کە هەر گەریلایەک چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو جلوبەرگە لەبەر خۆی بکات. گەریلاش ئەو جلوبەرگانە، کە ئامادە کراون بە شێوازە دیاریکراوەکە لەبەر دەکات و بە گوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت دەکات و لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجام دەدات. ڕەنجی گەریلا لە بەرگدورخانەکاندا لە ژێر بۆردومانی فڕۆکەکاندا بەردەوامە.

هاوبەشی :