تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگاى کوردستان بە دانانی گوڵ لەسەر مەزاری شەھیدان لە شارۆچکەی قەڵادزێ یادی بۆردومانکردنی ئەو شارۆچکەیان کردەوە

235
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگاى کوردستان بە دانانی گوڵ لەسەر مەزاری شەھیدان لە شارۆچکەی قەڵادزێ یادی بۆردومانکردنی ئەو شارۆچکەیان کردەوە و ڕایانگەیاند، کە یەکێتی نەتەوەیی تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژى، دەشڵێت: ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە، قەرەبووی زیان لێکەوتوان بکاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لە قەڵادزێ مەراسیمی ساڵیادی بۆردومانی ٢٤-٤-١٩٧٤ و خۆپیشاندانەکانی ٢٤-٤-١٩٨٢ی شارەکە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی ١٩٧٤/٤/٢٤ ڕژێمی بەعسی عێراق، بە فڕۆکە بۆردومانی شارۆچکەی قەڵادزێی کرد، ١٦٣ کەس شەهید بوون کە بەشێکی زۆریان مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ بوون و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون، پاشان ساڵی ١٩٧٨ ەوە تا ١٩٧٩ دانیشتوانی شارۆچکەی قەڵادزێ و زۆربەی گوندەكانی راگوێزران و شارۆچکەکە و گوندەکانی تێکدران.



 

هاوبەشی :