تەڤگەری ئازادی سەردانی خانەوادەی شەهیدانی كرد

269
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەئامادەبوونی هاوسەرۆكانی گشتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان و دەستەی هاوسەرۆكایەتی و ئەندامانی هەرێمەكانی گەرمیان و كەركووك و سلێمانی، لە شاڕۆچكەی كفری و شارەدێی ڕزگاری سەربە ئیدارەی گەرمیان، سەردانی خانەوادەی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوانیان كرد.

تەڤگەری ئازادی، ساڵانە وەكو نەریتێك لە بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەكاندا، وەكو وەفایەك بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەلی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، سەردانی خانەوادەكانیان دەكات.

لە چوارچێوەی سەردانەكەدا، خانەوادەی هەریەك لە شەهیدان مامۆستا شەماڵ و ئاكۆ سەلمان، فەیمە كۆچەری كەسوكاری ئەنفال كرد و وێنەیەكی شێوەكاریی خۆیان پێشكەشكرد.

هاوبەشی :