هەپەگە: سوپای تورکیا ٣٢ جار لە رۆژی عارفە و دوو رۆژی جەژن لە خاکی هەرێمی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان.

239
0
هاوبەشی :

هە/پە/گە رایگەیاند، سوپای تورکیا ٣٢ جار  لە رۆژی عارفە و دوو رۆژی جەژن لە خاکی هەرێمی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هە/پە/گە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا هەرێمەکانی مەتینا و زاپی تۆپباران کردووە و سەربازانی تورکیا پێشڕەویەکان کردووە، بەڵام هێزەکانیان وڵامیان داوەتەوە و شەڕی قورس لەنێوان هەردوولادا روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان توانیویانە کامێرایەکی حەڕاری تێکبشکێنن کە بۆ جموجووڵیان جێگیر کرابوو.

هە/پە/گە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی نیساندا، سوپای تورکیا ٦ جار لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەوروبەری گوندی شیلازی ناوچەی مەتینا و گوندی سیگەر لە ئامێدی بۆردومان کردووە.

لە ٢٠ و ٢١ ی نیسانیشدا، سوپای تورکیا، ٢٦ جاربە تانک و چەکی قورس، گۆڕەپانی شەڕی لە گردی بەهار و گردی ئێف ئێم و گردی جودی بۆردوومان کردووە.”

هاوبەشی :