سێمیناری پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران بە مەبەستی تاوتێکردنی شۆرشی، ژن، ژیان، ئازادی لە شاری کوڵنی ئەڵمانیا دەستی پێکرد.

228
0
هاوبەشی :




ئامانجی سێمینارەکە کە بە بەشداری نوێنەرانی گەلانی ئێران، ژنان و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بەڕێوە دەچێت، نرخاندنی ئاڵەنگارییەکانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هەروەها تاوتوێکردنی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی دیموکراتیک لە ڕەوتی ئەم شۆڕشەدایە.

لە سەرەتای سێمینارەکەدا ئازاد کەریمی، گوتەبیژی پلاتفۆرم، لە وتارێکدا باسی پێشینەی مێژوویی و فکریی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی بۆ ئامادەبوان کرد.

دواتریش پەنێلی یەکی سێمینارەکە بە بەشداری هەریەک لە ڕەزیە درازایی ئەندامی بزووتنەوەی ئازادیبەخشی بەلووچستان، عەودە عەفراوی ئەندامی تەڤگەری نەزالی عەرەبی، فاتمە کەریمی ئەندامی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شیوا مەحجوبی ئەندامی کۆمیتەی داکۆکی لە ئازادیی زیندانیانی سیاسی لە ئێران، کاوە کرماشانی گوتەبێژی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و ئانیسا جەعفەری‌مێهر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی پێنی کوردی بەڕێوە چوو.

هاوبەشی :