راگەیەندنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەى دۆخی گوندی پەلکانەی شاری كەركوك

240
0
هاوبەشی :

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەى ئەو دۆخەى لە گوندی پەلکانە ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمە چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان و بەدیاریکراوی لە سنوری گوندی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەردەرگا لە دانیشتوانی کوردی ناوچەکە دەگیرێت و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە بری جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادی و دابەشکردنی شیرینی، عەرەبی هاوردە دەکەونە وێزەی دانیشتوانی کوردی ناوچەکە و خۆشی جەژن دەگۆڕن بۆ پشێوی و هەڕەشەو چاو سوورکردنەوە و پەلاماردانی کوردی خاوەن زەوی و زار و کێڵگەو زەرعاتی ناوچەکە.

بەداخەوە ئەم پەلاماردانە و داگیرکردنی گوندەکان و خاپوورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای روخانی سەدامدایش بەردەوامە و روودەدات، ئەمەش دادگا و دادپەروەری عیراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەوە، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانە و نیگەرانی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین، چاوەڕێن لە کابینەکەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سنوورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتیانە دابنرێت و دووبارە و سەد بارە نەبنەوە وەک لەئێستادا بەدی دەکرێت.

هاوبەشی :