ئەمڕۆ ١٢٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەرچونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان

239
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ 22ی نیسان، ماوەی 125 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بەناوی “ڕۆژنامەی كوردستان” کە بە زمانی كوردی كرمانجی بوو، هەرئەوەش بووە هەوێنی لەدایكبوونی سەدان ڕۆژنامە و كەناڵی ڕاگەیاندن لە هەر چوار پارچەی كوردستان.

دوای تێكچوونی شۆڕشی بەدرخانیەكان لە ساڵی ١٨٤٧دا، دەوڵەتی عوسمانی بەدرخانیەكانی لە هەرێمی بۆتانی باكوری كوردستانەوە بۆ ئەستەنبۆڵ و میسر و یۆنان و چەند وڵات و دوورگەیەكی دیكە دوورخستەوە و بەم شێوەیە ئەم بنەماڵە شۆڕشگێڕەی كورد پەرش و بڵاوبوونەوە، بەڵام بەدرخانییەكان بە دەستبەرداربوون لە شۆڕشی چەكداری نەوەستان و بۆ خزمەت كردن بە گەلی كوردستان، بۆیە خەباتی مەدەنییان گەشەپێدا و میقداد مەدحەت بەدرخان ڕێگایەكی دیكەی تاقیكردەوە. ئەویش خزمەتكردنی كلتور و زمان و ناساندنی مێژووی نەتەوەی كورد بوو لەڕێی كاری ڕۆژنامەگەرییەوە.

میقداد مەدحەت بەدرخان لە یەكەمین ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان دا دەڵێت: ” من ڕۆژنامەیەكم بە ناوی كوردستان دەركرد، ئامانجم لەم كارە ئەوەیە، كە گەلی كورد لە بوارەكانی كلتوری، سیاسی، زمان، ئابوری و زانستەوە هۆشیار بكەمەوە”.

هاوبەشی :