کەجەکە هۆشداریی لە بارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک دا

240
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دوای تیرۆرکردنی حوسێن تورەلی له دهۆک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەو ئاژاوەگێڕییانە، کە دەوڵەتی تورک ئەنجامیان بدات.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خراوەتەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و لەبارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپەوە هۆشداریی داوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دا هاتووە:

“گەلانی تورکیا بۆ داهاتووی خۆیان چوونەتە قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنێکەوە، کە ئەوان زۆر گرنگە. هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ داهاتووی وڵات و ناوچەکە زۆر گرنگن و زۆری بۆی نەماوە. بانگەوازی ئێمە بۆ ڕای گشتیی تورکیا و ناوچەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەوەیە، لە دژی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست حکومەتی مافیا – تیرۆریست وریابن.

دەسەڵاتی مافیا – تیرۆری ئاکەپە و مەهەپە، کە ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە، بە هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، نیشانی هەمووانی دا، کە پەنا دەباتە بەر هەموو ڕێگا و شێوازێکی پیس و قیزەون. ئەو هێرشه نامەردانەیە، کە گرتنێتی لەسەر تاوانی تیرۆری نێونەتەوەیی، هەوڵی داوە بە چالاکیەکانی بزووتنەوەکەمان له فڕۆکەخانەی سلێمانی و سەرتارسەری شاره پاساوی بۆ بهێنێتەوە. وەزیری دەرەوەی حکومەتی مافیا – تیرۆر مەولود چاوش ئۆغڵو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بەبێ ئەوەی شەرم بکات، لێدوانی درۆی دور لە ڕاستیی دا. رایگەیاند، تەڤگەری ئازادییمان لە دۆخی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانە و شاری سلێمانیدایە. ئێمە دەمانەوێت بە ڕوونی بە گەلە هێژا و بەنرخەکەمان و ڕای گشتیی جیهان بڵێین، ئەوەی دەوڵەتی تورک لەبارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەوروبەریەوە دەیڵێت، هەمووی درۆیە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک بێزارە لە خەباتی هاوبەشی یەکێتی (یەنەکە) و قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش. زەمینەی ئارگۆمێنت و تێگەیشتنی فاشیستی بە پێشەنگایەتیی یانەی ئەردۆغان – باخچەلی و پارتی (پەدەکە) بە سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی خۆی دایدەڕێژێت.

لەم ساڵانەی دواییدا لە سلێمانی و دەوروبەری دا چەندین وڵاتپارێز و هەڤاڵمان بەهۆی هێرشەکانی ڕێکخستنی تیرۆریستیی میتەوە شەهید بوون. لە هەموو ئەو هێرشانەدا، هەموو بکوژەکان لە هەولێرەوە هاتوون و دواتر ڕۆیشتوونەتەوە بۆ هەولێر. هەموو ئەو هێرشانە هاوکاریی نێوان میت – پاراستن بەڵگەوە سەلمێنراوە. هەولێر و دهۆک بوونەتە هاشێوەی بارەگا و بڕیارگەکانی میت، کە رێکخستنێکی تیرۆریستییە. دوایین نموونەی ئەم هاوکارییە تاوانکارییە، ئەوە بوو، کە ١٧ی نیسان لە ناوەندی شاری دهۆک وڵاتپاریز حوسێن تورەلیی خەڵکی باکووری کوردستان تیرۆرکرا. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی فاشیستیی تورک دەیویست حوسێن تورلی بگرێت و زیندانیی بکات، حوسێن تورەلی نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر هەڵات بۆ باشووری کوردستان و لەوێ نیشتەجێ بوو و دەستی بە کار و کاسبی کردووە. پارتی (پەدەکە) بزووتنەوەکەمان دەکاتە بیانووی هێرشەکانی سلێمانی، بەڵام ئەم کوشتنە بە چی ڕوون دەکاتەوە، دەسەڵاتداران شارەکانیان کردووە بە شوێنی حەوانەوە و پەناگەی بکوژانی کورد. گەل چاوەڕێی وەڵامیان دەکات. هێشتا خوێنی حوسێن وشک نەبووەتەوە، کە ڕاگەیاندنەکانی پارتی (پەدەکە)، کە لە ژێر کۆنترۆڵی میت دان، هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی ئێمە بکەنە بەرپرسیاری ئەو هێرشە. ئێمە کوشتن و تیرۆرکردنی نامەردانەی حوسێن تورەلی، کە مرۆڤێکی وڵاتپاریزمان بوو ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. لە کەسایەتیی شەهید حوسێن تورەلی دا، جارێکی دیکە دەڵێین، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هەموو شەهیدەکانمان دەکرێتەوە.

بە بۆنەی ئەو هێرشەوە، ئەو زانیاریانەی، کە لە سەرچاوە گرنگەکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، دەمانەوێت بە لەبەرچاو گرتنیان هەموو کەسیک لە دژی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی ەوڵەتی تورکی فاشیست و حکومەتی مافیا – تیرۆر هۆشیار بکەینەوە. دەوڵەتی فاشیستی داگیرکەر، حکومەتی مافیا – تیرۆر کە لە هەموو ڕوویەکەوە تووشی لاوازی و تەنگاوی بووە، لە ترسی شکست و دۆڕان دەترسێت، بۆ ئەوەی ئارامیی ناوچەکە تێکبدات، دینامیکە هەرێمییەکان دەهێنێتە پاڵ یەک، ئێمە دەزانین، کە دەیەوێت لە عێراق، سوریا، ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان تەقاندنەوە، هێرش و تیرۆر ئەنجام بدات و ئەوانەش بخاتە ئەستۆی بزووتنەوەکەمان.

لەو چوارچێوەیەدا، بە تایبەتی دەبێت بەرپرسانی عێراق و باشووری کوردستان و خەڵکی ئەوێ لە دژی یارییەکانی حکومەتی تیرۆر – مافیای دەوڵەتی تورک هەستیار و هۆشیار بن.

بەڕێوەبەرایەتییەکەمان سەرنجی خستە سەر ئەو زانیارییانە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنی کوردان ڕیگای فرتوفێڵ و چەواشەکارانە و ئاژاوەگێڕی و تێکدەرانە دەگرێتە بەر، بڕیاری بێ چالاکی، کە ئێمە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دامان تا دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار درێژکرایەوە.

لەگەڵ دوایین پێشکەوتن و زانیاریەکان، کە پێمان گەیشتوون، جارێکیتر ڕاستی و دروستیی بڕیارەکەمان سەلمێنرا.

ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق، لایەنە سیاسییەکانی دەسەڵاتدارانی باشوور، هێزەکانی دیکە و هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین، لەم بارەیەوە بە بەرپرسیاریی خۆیان هەست و ڕێوشوێن بۆ ڕێگەگرتن لەو هەوڵە ئاژاوەگێڕییانە بگرنە بەر.”

هاوبەشی :