کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی بۆ وردبینی نەوت: داهاتی شەش مانگی نەوتی هەرێم دیارنەماوە

256
0
هاوبەشی :

کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی بۆ وردبینی نەوت: داهاتی شەش مانگی نەوتی هەرێم دیارنەماوە و تەنها ٪٤٨ گەڕاوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی.

کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی بۆ وردبینی نەوت ڕاپۆرتێکی لەسەرداهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا دوو تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار داھاتی نەوتی هەرێم دیارنەماوە.

لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، بڕی دوو ملیارو ٤٦٣ ملیۆن دۆلار تێچوی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت بوە، لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی نەوت دەڵێن پارەمان وەرنەگرتوە.

 بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، یەک ملیارو ٨٤١ ملیۆن دۆلار حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت دیارنەماوە کە دەکاتە دوو تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار .

هاوبەشی :