“پیاوسالاری لە پەنای یاسادا درێژە بە تاوانی کوشتنی ژنان دەدات”
ئاریان تیڤی
سیمین کازمی پزیشک و چالاکوانی بواری ژنان، لە بابەتێکدا لەژێرناوی
، نووسیویەتی: “کوشتنی ژنان لە ئێران وەک تاوانێکی گەورە سەیر ناکرێت، تەنها لەناو راگەیاندندا بڕێک هەرا دەنێتەوە، جگە لەوە هیچ ناگۆڕدرێت.”
سیمین کازمی بە بیری دێنێتەوە: “محەمەد عەلی نەجەفی، شارەداری پێشوی تاران و بکوژی “میترا ئوستاد”ی هاوژینی، کەوتە بەر لێبوردنی گشتی و ئازاد کرا.
باوکی رومینا ئەشەرەفی، کچەکەی خۆی بە داس کوشت، کەچی گەڕایەوە ناو کۆمەڵگە.
بکوژی مونا حەیدەری، کە سەری ژنەکەی لێکردەوە و بە شەقامدا سووڕاندیەوە، لە یاسا بێبەری کرا و دۆسیەکە، کرا بە کەیسی کێشەی خێزانی.
تاوانباری بکوژی موبینای ١٦ ساڵ، ئازادە. رۆژنامەوانێک تاوانی کوشتنەکەی ئاشکرا کرد کەچی بیست و شەش مانگ زیندانی کرا.
ئەمە لە کاتێكدایە ئەم ڕۆژانە هەواڵی کوشتنی دوو ژن لە گۆشەیەکی ئەم جوگرافیایە، لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوب وویەوە. بەڵی ئەمە سەلمێنەری ئەو راستییەیە، کە لە ئێران کوشتنی ژنان وەک تاوانێکی گەورە سەیر ناکرێت و پیاوسالاری لە پەنای یاسادا، درێژە بە تاوانی کوشتنی ژنان دەدات.”