قەحتان موسەوی: توركیا بە بیانووی ساختە سەروەری عێراق پێشێل دەكات

232
0
هاوبەشی :

قەحتان موسەوی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، توركیا بە بیانووی ساختە سەروەری عێراق پێشێل دەكات. 

ئەو پەرەلەمانتارە وێڕای شەرمەزارکردن ڕەت کردنەوەی هێرشەکانی تورکیا وتی: لیژنەکەمان چاودێری سەرجەم ئەو هێرشانە دەكات، كە توركیا ئەنجامی دەدات و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە دەكەین و دەیدەینە فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى وڵاتەکەمان.

وتیشی، پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سكاڵایەكی فەرمی پێشكەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان بكات، بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە بوەستێنرێت، چونكە ئەو لایەنە بەرپرسە لەم دۆسێیەدا.

@aryentvnews

هاوبەشی :