سێ هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری دێلۆران لە ئێران ، ڕەوانەی زیندانی ئیتڵاعاتی ئەوشارە کراون.

227
0
هاوبەشی :

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە سێ هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری دێلۆران، بەناوەکانی حسێن باپیروەند،عەزیم یادگاری و فەرشاد ئایینی، لە چوارەم ڕۆژی مانگرتنیاندا لە زیندانی ئیلامەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتڵاعاتی ئەوشارە کراون.

هەروەها سەعدولڵا ئایینی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی دیکەی خەڵکی دێڵۆڕانیش کە تا ئێستا لە دەستبەسەرگەری کاتیی زیندانی ئیلامە، مانی لە خواردن گرتووە.

هەریەکە لە حسێن باپیروەند و عەزیم یادگاری و فەرشاد ئایینی، لە ٢٧ی ڕێبەندان، هەروەها سەعدوڵا ئایینی، لە ٢٨ی ڕەشەممەی ڕابردوودا قۆڵبەست کران و بۆ زیندانی ئیلام گواسترانەوە.

ئەوهاوڵاتیانە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراون.

ئەوهاوڵاتیانە تائێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشکراون و هیچ زانیارییەکیش لەسەر ئەوتۆمەتانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە نازانرێت.

هاوبەشی :