وەک نەریتێکی ساڵانە و رێزگرتن لە شەهیدان، ریڕێكخستنەكانی تەڤگەری ئازادیی و خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور، سەردانی مەزاری شەهیدانیان كرد لە هەریەگە لە شارەكانی سلێمانی و ڕاپەڕین و كەركوك و گەرمیان گوڵیان لەسەر ئارامگەی شەهیدان دانا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠/٤/٢٠٢٣ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کمۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان سەردانی ئارامگەی شەهیدانیان کرد و گوڵیان لەسەر ئارامگەی شەهیدان دانا و خولەکێک بە بێندەنگیی بۆ رۆحی شەهیدانی کوردستان وەستان.