تەڤگەری ئازادیی سەردانی مەزاری شەهیدانیان لە گەرمیان کرد

244
0
هاوبەشی :

تەڤگەری ئازادیی و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، سەردانی مەزاری شەهیدانیان کردو تاجە گوڵینەیان دانا و بەڵێنیان بۆ شەهیدان دووپاتکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠/٤/٢٠٢٣ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور، لە گەرمیان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.

جومعە كەریم، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتەیەکی پێشكەشكرد و تیایدا وتی: لەبەرامبەر داگیركەرییەكانی دەوڵەتانی داگیركەر و ئەو سیاسەتە قێزەونەی پارتی دەوەستینە، كە ڕۆژ بەرۆژ گەلی كورد دەچەوسێننەوە و بێ بەشی دەكەن لەمافەكانی.

لەسەردانەکەی مەزاری شەهیداندا بەڵێنیان دووپاکردەوە وجەختیکردەوە: بەڵێن بە مامۆستا شەماڵ و تەواوی شەهیدان دەدەین و دووپاتدەكەینەوە، لەسەر ئەو ڕێبازەی ئەوان بەردەوامبین تاوەكو دەگەین بەئازادیی گەلی كورد و تەواوی گەلانی ناوچەكە.

هاوکات لەسەردانەكەدا، مەزاری هەریەك لە شەهیدان كاروان گابار، سەردەشت گەرمیانی، بەرخودان گەرمیانی، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی هیوا كامیل، كاروان ڕۆستەم و شەهید مامۆستا شەماڵ یان بەسەركردەوە و تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.

هاوبەشی :