151
0
هاوبەشی :

لە ناوچەی وادی شای سەر بە پارێزگای كەركوك، ٤ تیرۆریستی داعش سزادران و حەشارگەکانیان ڕوخێنران

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكیدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی دروست و بەدواداچوونمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی و لە ژێر چاودێریی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، بەڕێگەى فڕۆكەی جەنگىی ئێف ١٦ هێرشكرایە سەر تیرۆرستانی داعش، لە ناوچەی وادی شای سەر بە پارێزگای كەركوك.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو هێرشەدا چوار تیرۆریست كوژران و حەشارگەکانیان لە ناوبران، كە لەلایەن ئەو گروپە تیرۆریستییەوە بەكارهێنراون بۆ خۆ پەنادان.

هاوبەشی :