کەجەکە چوارشەممەی سووری پیرۆز کرد

250
0
هاوبەشی :

کۆمیتەی گەل و ئایین و باوەڕییەکانی کەجەکە جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزدییەکانی پیرۆز کرد.

کۆمیتەی گەل و ئایین و باوەڕییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاماژەی بەوەکرد کە ئێزدییەکان چەندە بە رێکخستن بکرێن، خۆیان بەرێوەببەن، لەسەر خاکی خۆیان هێزی پاراستنی خۆیان بەرەوپێش ببەن ژیان و مانەوەی خۆیان مسۆگەر دەکەن و راشیگەیاند کە لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە خۆبەرێکخستنکردن هەیە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکەدا بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوور هاتووە:

“گەلی ئێزدیمان جەژنێکی دیکەی چوارشەممەی سوور لە کەشێکی بەو جۆرەدا پیرۆز دەکەن کە لە نیشتمانی خۆیدا هەموو رۆژێک خۆی زیاتر دەژیەنێتەوە، بۆ ئەوەی بەهای کولتوری لەمێژینەی بەرەوپێش ببات، تێدەکۆشێت. لەم واتایەدا ئێمە جەژنی گەلی ئێزدیمان کە بەشێوەیەکی بەهێزتر ئاوێتەی بەها کولتورییەکانی دەبێت و بە هەنگاوی بڕوابەخۆبووانە بەرەو داهاتووی ئازاد هەنگاو دەنێت، پیرۆز دەکەین.

هەروەها لە هەموو کوردانیش پیرۆز بێت کە ئەمرۆ بە کولتوری چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پیرۆز دەکەن، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و خوشک و برایەتی کە ئاواتی هەموو گەلانی ناوچەکەیە. هیوادارین جۆش و دڵخۆشی ئەم جەژنە ببێتە ویست و ئیرادەیەک لە ئیرادەی گەلی ئێزدیی، ببێتە هۆشمەندییەک لە هۆشمەندی گەلی ئێزدی، ببێتە بەرێکخستنبوونێک لە بە رێکخستنبوونی گەلی ئێزدی.

بە بەرخودان و تێکۆشان پێشوازی لێدەکرێت

گەلی ئێزدیمان جەژنێکی دیکەی چوارشەممەی سوری بە بەرخودان و تێکۆشان لە دژی هێزە فاشیست، قڕکەر، خائین و داردەستەکان پیرۆز دەکات. گەلی ئێزدیمان بە بەرخودان و تێکۆشان بەیەکجاری وشیار بووە، توانیویەتی ببێتە کۆمەڵگایەکی رێکخستنکراو، بەرخودان و ژیانەوەی زیاتر لە چوارشەممە سوور زیاد دەکات و پیرۆزی دەکات. لەم واتایەیدا، بە تایبەتی بە بەرەوپێشبردنی بەرخودان کە ناوەندی شەنگالە، تێکۆشانی ئازادی کە ئەنجام دەدرێت، ئێزدییەکان لە ناو گەلانی جیهاندا بوونە خاوەنی پێگەیەک کە شایەنیانە. گەلی ئێزدیمان سەرباری هەموو هێرشەکان کە بە ئەقڵیەتی لەناوبردن کران، کۆمەڵگایەکە کە پەرەسەندنی گەورەیان ئافراندووە. بەتایبەتیش کۆمەڵگای ئێزدی کە لە شەنگالە، بەو ئاستی وشیارییەی کە پێی گەیشتووە، لە دژی هەڕەشە و هێرشەکان بۆ سەر هەبوونی ئازادی خۆی بە بەرخودان و تێکۆشان وەڵامی داوەتەوە. بەتایبەتی ژنان و گەنجان، کۆمەڵگای شەنگال لەپێناو ژیانێکی ئازاد تێکۆشانی کردووە. لەم واتایەشدا، چوارشەممەی سووری سەری ساڵی ئێزدییەکان، جەژنی ئیمان یەکجار واتادارە.

پەرە بە خۆپاراستن و بەرێکخستنبوون دەدەین

ئێمە داوا لە گەلی ئێزدیمان دەکەین کە لەبیری نەکەن کە هێشتا مەترسی جینۆساید لەسەریان نەڕەویوەتەوە، با خۆپاراستن و خۆبەڕێکخستن کردنی کۆمەڵایەتی گەورە بکەن؛ بەتایبەتی بەڕێکخستنکردنی ژنان و گەنجان، پێویستە هێزەکانی خۆپاراستن، ئەنجومەنەکانی گەل، رێکخراو و رێکخستنە کۆمەڵایەتییەکانیان پەرەپێبدەن. لەم قۆناغەی تیایداین، زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە ئێزدییەکان پێویستیان بە خۆبەرێکخستنکردن و خۆپاراستن هەیە. بابەتێکی سەرەکی کە پێویستیان پێیەتی تێکۆشانە لە دژی داردەست و خائینان. بە زۆر پشتیوانی کە پەدەکە لەسەر هێڵی خیانەت و داردەستی پێداگری لەسەر دەکات، فەرمانی ٧٤ەمین کە بەسەر ئێزدییەکاندا هات دەرکەوت کە بە راستی گەلێکی بەرێکخستنکراو کە خۆی بپارێزێت دەتوانێت بەها، کولتور، باوەڕی و هەبوونی خۆی بپارێزێت. بەم بۆنەوە، ژنانی ئێزدی بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆیان لەو هێزە پاکتاوکار، فاشیست و خائین و داردەستانە بکەنەوە دەبێت لەبەرزترین ئاستدا خۆڕاگری بکەن و تێبکۆشن. بۆ ئەوەی تۆڵەی خۆیان لە هێزە قڕکەر، فاشیت و خاینەکان بکەنەوە دەبێت ژنان پێشەنگایەتی بەڕێکخستنکردنی ئەنجومەنی گەلی شەنگال، ئەنجومەنی ژنان و گەنجان بکەن.

ئێمە مەترسیی جینۆساید له بیر ناکەین

دەمانەوێت بە بۆنەی جەژنی ڕۆژی چوارشەممە سوورە بڵێین؛ خەڵکی ئێزیدی هەتا ئەو کاتەی خۆیان ڕێکدەخەن، خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن، ببن بە هێز، چەند هێزی بەرگری و پاراستنی خۆیان لەسەر عەرز بەرەو پێش ببەن، بە دڵنیاییەوە ژیانیان مسۆگەر دەکەن. لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە بۆ بیرهێنانەوە دەڵێین، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە مرۆڤ قورسایی زیاتر خۆ بە ڕێکخستن کرد و دەڵێین، ئێمە ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە جەژنی گەورەکردنی یەبەشە – یەژەشە و هێزەکانی ئاسایشی شەنگال. بە تایبەتی بە بەرخۆدانی خەڵکی ئێزیدی لە شەنگال، ڕێگا بۆ زۆرێک لە پێشکەوتنە گەورەکان کرایەوە، بوو بە هیوا بۆ خەڵکی ئێزیدی لە سەرانسەری جیهاندا، بووە هۆی ئەوە ببنە خاوەنی موراڵ و ورە و نیاز و پاڵنەر و تێبکۆشن. پێشکەوتنە کۆمەڵایەتییەکان لە شەنگال دروستبوون، گۆڕان و گۆڕانکاری ڕوویاندا، ورە و ئیرادەی کۆمەڵایەتی بەرەو پێش چووە، بۆ هەموو ئێزیدییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بوو بە ئیلهام. دوژمن بەو گۆڕان و گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەی خەڵکی ئێزیدی لەو بوارانەدا، بێزار بووە، بۆیە نابێت مرۆڤ هەرگیز ئەوە لەبیر بکات، کە مەترسیی هێرشی پاکتاوکردن و جینۆساید لەسەر خەڵکی ئێزیدیمان هەیە و دەبێت مرۆڤ خۆی بەڕێکخستن بکات و خۆی ڕێکبخات.

پێویستە مرۆڤ لە هەڵبژاردنەکاندا وەڵامی پێویست بداتەوە

لە پرۆسەی هەڵبژاردنی بەردەمماندا، دەمانەوێت بە بیری ژنانی ئێزیدی لە سەرانسەری جیهاندا بهێنینەوە، کە ئەوانیش ئەرک و بەرپرسیارێتیان هەیە بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، پاکتاوکار و نەیاری باوەڕەکان. ئێمە دەمانەوێت بڵێین، باوەڕمان وایە، کە خەڵکی ئێزیدیمان ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە بە دەرفەتێک دەزانن بۆ لێپرسینەوە لەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە و بەسەر خەڵکی شەنگالدا هاتوون.

هاوبەشی :