قەرەیلان: هاوپەیمانی ئاکەپە هاوپەیمانیی دز و بکوژەکانە!

232
0
هاوبەشی :

ئەندامی بەرێوەبەریی پەکەکە قەرەیلان رایگەیاند، کە کردەوەکانی ئاکەپە هیچ پەیوەندییەکیان بە مرۆڤایەتی، ئیسلام و یاساوە نییە و وتی، ئەو هاوپەیمانێتیەی ئاکەپە سەردەستەیەتی هاوپەیمانیی دز و بکوژەکانە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە لەم کاتەدا کارکردن لەپێناو ئاکەپە-مەهەپە و دەنگدان بە ئاکەپە-مەهەپە وەک ئەوە وایە مرۆڤ سوکایەتی بە خۆی بکات و ئەوەی خستەڕوو کە لەم کاتەدا بەتایبەتی دایکان دەستیان بخەنە سەر ویژدانیان و دەنگ بدەن. قەرەیلان وتی، “بەڵێ دەبێت هەموو کەس دەنگ بە خۆی بدات”. موراد قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو کە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، لایەنە دیموکراتیکەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی کوردستانی و تورکیایی دەبێت هەوڵ بدەن و تێبکۆشن و وتی، “مرۆڤەکانمان هەستیارن؛ دەبێت مرۆڤ ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند سەردانیان بکات. بەتایبەتی دەبێت سەردانی ئەو مرۆڤانە بکرێت کە تا ئێستا دەنگیان بە ئاکەپە داوە، مسوڵمانی راستەقینە هەستی مرۆڤانەیان هەیە. دەبێت مرۆڤ چایەکیان لەلا بخواتەوە”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بەشداری ‘بەرنامەی تایبەت’ی ستێرک تی ڤی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی لە بارەی قۆناغەکە دایەوە. دەقی دیدارەکە بەم جۆرەیە:

لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدرێن، هەروەها کۆبوونەوە لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام دەدرێن. لەدوایین نمونەدا گەلی کورد لە دۆسێلدۆرف بەمەبەستی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئۆجالان گردبوونەوەیەکی ساز کرد. لەو بارەوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

راستە، گەلەکەمان هەموو رۆژ لە گۆڕەپانەکاندایە. لەم دواییەدا لە دۆسێلدۆرف گردبوونەوەیەکی باش سازکرا. هەروەها لە لەندەن و ڤیەنا گردبوونەوە هەبوو. گەلەکەمان و وڵاتپارێزان کە بەشداریان لەو چالاکییانەدا کردبوو سڵاویان ئاراستە دەکەم. دیارە هێزە هەژمونخوازە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورک لە بیستن و بڵاوبوونەوەی هزر و روانگەی رێبەر ئاپۆ دەترسن. لەبەر ئەوەش سەرباری ئەو هەموو بانگەواز و رێپێوانانەش سیستمی ئەشکەنجەی دەرونی و گۆشەگیری لە ئیمراڵی کەم و سوک ناکەنەوە. نایانەوێت کە دەنگ و پەیامەکانی رێبەر ئاپۆ لە دەرەوە ببیسترێت. ئەمە تەنیا سیاسەتی دەوڵەتی تورک نییە، هاوکات لە سیاسەتی هێزە پیلانگێڕەکاندایە. خۆی لە خۆیدا سی پی تی ئەوە دەشارێتەوە و رەوایەتی پێدەدات. ئەمە شتێکی گشتییە و ئاشکرایە لە هزر و روانینەکانی رێبەر ئاپۆ ۆر دەترسن.

بەڵام سەرباری هەموو رێوشوێنەکان کە دەیگرنەبەر ناتوانن رێگری لە هزر و روانینەکانی رێبەر ئاپۆ بکەن. ئەوەتا فەلسەفە و پاڕادیگمای هزر و روانگەکانی رێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری جیهان لەلایەن زۆر لایەنی زانا وەک پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ بەدواداچوون و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. هزری رێبەر ئاپۆ گۆڕدراوە بۆ پاڕادیگمایەکی گەردونی. رێبەر ئاپۆ بەو هزر و پاڕادیگمایەی خۆیەوە سنوورەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێپەڕاندووە.

لەم دواییەدا لە هامبورگ لە کۆنفڕانسێکیشدا بینیمان. بەر لە هەموو شتێک پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە لە کۆنفڕانسەکەدا رۆڵیان گێڕاوە. بە راستیش رەنج و ماندووبوونێکی زۆر باش و بەنرخ بوو. سەرباری دەستوەردانی دەوڵەتی ئەڵمانیا و هەوڵەکانی بۆ ئاستەنگ کردنیش بە شێوەیەکی داهێنەرانە و لە جێدا شوێنێکی دیکە دەستنیشان کرا و بە بەشداربوونێکی بەرچاو سازکرا. گفتوگۆکانی ئەوێ زۆر گرنگ بوون. ئەوەندەی بەدواداچوونمان بۆ کرد لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە کەسانی ئەکادیمی لەبارەی دۆخی هەنوکەیی، لەسەر هزری رێبەر ئاپۆ تێڕوانینی خۆیان پێشکەش کرد. هەروەها یەک لە بەشداربووان کە مامۆستای زانکۆ بوو لە قسەکانیدا وتی، “بەم جۆرە منیش بوومە شاگرد و خوێندکارێکی عەبدوڵا ئۆجالان”. واتە مرۆڤێک کە خەڵکی ئەو پەڕی دنیایە ئەمە دەڵێت.

هزری کەسایەتیەک کە لە کوردستانەوە دەرکەوتووە لەتەواوی جیهان لە لایەن زانایانەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و پەسەند دەکرێت. ئەوە بەر لە هەموو شتێک بۆ ئێمە خوێندکاران و هاورێیانی رێبەر ئاپۆ، بۆ گەلەکەمان و تەواوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مایە شانازی و سەربەرزییە. هزری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە جیهان لەسەر ئاستی گەردوونیدا بووەتە مایەی هیوا، ئەمەش مایە سەربڵندییە بۆ ئێمە، پارادیگمای رێبەر ئاپۆ لە سەر بنەمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بیرکردنەوەکانی لەبارەی شۆڕش کە پشت بە ئازادی ژن، ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک دەبەستێت، لە جیهان بووەتە مایەی هیوا. هەر لە بەر ئەوەشە بەدواداچوونی بۆ دەکەن، گفتوگۆی لەسەر دەکەن، کۆنفڕانسی لەسەر دەبەستن و خاوەنداری لێدەکەن.

بە کورتی هزری رێبەر ئاپۆ لە ئەمریکای لاتین، ئەفریقا، ئاسیا بڵاوبووەتەوە و ئەستەمە بەر بەوە بگیرێت. هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لەسەر ئاستی نێونەتوەییدا لەلایەن زۆر کەسەوە قەبوڵ دەکرێن و بۆ گەلانی چەوساوەی ناو سیستمی سەرمایەداری بووەتە هیوایەکی گەورە.

ئەو شەڕەی لە زاپ دەستیپێکرد ساڵێکی تێپەڕاند. ئەنجامە ئەو شەڕە چی بووە؟ هاوکات بۆ رای گشتیش بڵاوکرایەوە کە کۆبوونەوەی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە بەرێوە چووە. لە وەها قۆناغێکدا بەرێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە چەندە گرنگە، چ کاریگەرییەکی داناوە؟

بەڵێ، ساڵێک بە سەر قۆناغی ئێستای شەڕدا تێپەڕی. دوژمن لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ هێرشی دژواری ئاسمانی بۆ سەر گۆڕەپانە ئاماژە بۆکراوەکان دەستپێکرد. دوای سێ رۆژ واتە لە ١٧ی نیساندا لە رێگەی ئاسمانەوە هێزەکانی خۆی دابەزاند و لەسەر زەویشەوە دەستی بە شەڕ کرد. ئێستا ساڵێکی پڕکردووەتەوە و هێشتا شەر بە دژواری بەردەوامە. دیارە لە مێژووی تورکیا و لە مێژووی کوردستاندا ئەمە شتێکی نوێ نییە. ئەو هێرشانەی کە دوژمن ناوی ‘ئۆپراسیۆن’ی لێناون ساڵێکە بێ پسانەوە بەردەوامن. بۆ نمونە، لەکاتێکدا کە ئێمە ئەنجامدانی چالاکیمان راگرتووە، هەموو رۆژێک دوژمن لە رۆژهەڵاتی زاپ لە گۆڕەپانەکانی سیدا و چەمچۆ، لە رۆژئاوای زاپ لە سەر هێڵی شاخی ئێف ئێم بەردەوام هێرش دەکات. باشە بۆ هێرش دەکات؟ لەبەر ئەوە ئەو ناوچانە گەریلایان تێدایە و ناتوانن گەریلا لەوێ دەربکەن. هێرشەکانی ئێستا سەلمێنەری ئەوەن. دەوڵەتی تورک ئێستا هەموو رۆژێک بە چەکی قورس، تانک و چەکی جیاجیا هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی گەریلا و بەرخودان لەوێ هێشتا بەردەوامە. راستە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵاتی زاپیان داگیرکردووە. بەڵام لە رۆژئاوای زاپ ئەو ناوچانەی کە داگیریان کردبوو لەبەر ئەوەی نەیانتوانی تیایدا بمێننەوە لێی کشانەوە. هەربۆیە ئێستا تەنیا لە شاخی ئێف ئێم هەن. بە دڵنیاییەوە لە ئێف ئێم سەنگەری گەریلاش هەی و لەوێ لە نزیک یەکن. لەبەر ئەوەش هەموو رۆژێک بە تانک و چەکی جیاجیا هێرش دەکەن.

هەموو ئەمانە نیشانەی شکستهێنانی سوپای تورکە. ئەو سوپایەی بە خۆی دەڵێت ‘دووەم هێزی گەورەی ناتۆم’ سەرباری ئەوەی پێشکەوتووترین چەکەکانی سەردەمی بەدەستەوەیە، هەروەها سەرەڕای ئەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی قەدەغەش بەکاردەهێنێت، هەروەها گەرچی لەلایەن گلادیۆی ناتۆ و هەندێک هێزی باشووریش پشتیوانی لێدەکرێت، دەوڵەتی تورک ناتوانێت گەریلا لەوناوچانە دەربکات. بێگومان هەموو ئەمانە تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا روویان نەداوە. لەم دوا ساڵەدا بێ پسانەوە شەڕ لە هەمان سەنگەرەکاندا بەردەوامە. ئەگینا وەک دەزانرێت ئەم شەڕە لە بنەڕەتدا لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکرد. واتە دەوڵەتی تورک دوو ساڵە دەیەوێت زاپ، ئاڤاشین و مەتینا داگیربکات، بەڵام ناتوانێت. بۆ پرۆپاگەندە ئەمە ناڵێم. ئەمانە راستین و لەو گۆڕەپانانەی کە دەڵێم هەموو رۆژێک شەڕ روودەدەن. ئەوان هەموو رۆژێک هێرش ئەنجام دەدەن و ئەو شوێنانەس دیارن کە لێی کشاونەتەوە. رەنگە دەوڵەت تورک و دۆستەکانی سود لە توانای راگەیاندنەکان وەربگرن و نەهێڵن راستی ببینرێت، بەڵام دەوڵەتێک کە بەو توانایانەوە دەیویست ئەو گۆڕەپانانە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا داگیر بکات، دواتر بچێت بۆ قەندیل و شەنگال و رۆژئاوا، لە زاپ گیریخوارد و ئاسێ بوو، لەوێ چەقی و هێشتاش لەو ناوچانە شەڕ بەردەوامە. ئەمە راستیە. بێگومان ئەوە شتێکی ئاسایی نییە. زۆر جار ئەو دۆخەمان شرۆڤەکرد.

لە پرسیارەکەتاندا باستان لە کۆبوونەوەی دەستەی فەرماندەییتان کرد. بەڵێ، کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ و واتادار بوو. بە بەشداربوونێکی بەرفراوان ئەنجامدرا و هەروەها ئەو پراتیکەی باسمان کرد بە تەواوەتی هەڵسەنگێندرا هەروەها پلانی ساڵی نوێ داندرا، دەستکەوتەکانمان دەستنیشان کران. بە راستیش لە رووی تاکتیکیەوە ئەو بەرەوپێشچوونانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خوڵقاندوویانن بە کەڵکی تەواوی مرۆڤایەتی دێن. سەلمێنرا کە ئیرادە، داهێنەری و بوێری و ئازایەتی مرۆڤ چۆن دەتوانێت تەکنەلۆژیای سەردەم سکست بدات. ئەوەی هاتنە ئاراوە لەم چوارچێوەدا زۆر گرنگن. رەنگە ئەو بەرەوپێشچوونانە هەر هەمووی لەناو رای گشتیدا بڵاونەبووبنەوە- کە ئەمەش کەموکورتیە- بەڵام ئەو بەرخودانەی کرا مێژووی نوێی نوسیەوە.

بێگومان ئەمە ئاسان نەبوو. بەر لە هەموو شتێک لەمەدا رەنج و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ رۆڵی هەیە. رۆڵی گیانبازی و بەرخودانی گەلەکەمان هەیە. هەروەها رۆڵی سیاسەتی کورد و سیاسەتی چەپی تورکیا هەیە کە خۆیان بەدەستەوە نەدا و بە هەڵوێست بوون. بە کورتی گەلەکەمان و رێبەرمان لە بەرمابەر هێرشە فاشیستی-قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک خۆڕاگرییان کرد. بێگومان گەریلاش پشتی بە هەموو ئەوانە بەست و بەرخودانی مێژوویی ئەنجامدا. بەتایبەتی لە بابەتی گیانبازیدا خۆی گەیاندە ئاستێکی زۆر باڵا. راستە قوربانیمان بۆ ئەوەش دا. ئامارەکانیش راگەیەندران. لەماوەی ئەم ساڵەدا تەنیا لەو سێ گۆڕەپانەدا ٢٥٩ شەهیدمان بەخشی. هیچ یەک لەوان کەسایەتی ئاسایی نەبوون؛ هەموویان قارەمانانی سەردەمی ئێمەن. هەموو ئەو شەهیدانەی لەم قۆناغەی شەردا بەخشیمانن، لە رۆژهەڵاتی زاپ هاوڕێ باگەر گەڤەر، ئاڤزەم چیا، مزگین رۆناهی، جیگەر مەلازگرد، رۆژدا ماکو، دۆغان ژیرکی، لە رۆژئاوای زاپ هاورێ دەلیل زاگرۆس، نالین فرات، گوڤەن، زەمانی، ئۆزگور و ئامانج، لە هێڵی مەتینا/جۆلەمێرگ هاورێ نوری یەکتا، بەرفین رێباز، رۆزا و حەکیم بە بیردەهێنمەوە. بێگومان بەرخودانی ئاڤاشین بەتەنیا قۆناغێکە. لە کەسایەتی هاوڕێ هەڵبەست کۆچەرین و فەدایی کۆبانێدا سەرجەم گیانبازانی ئاڤاشین بە بیردەهێنمەوە. هەروەها لە کەسایەتی ماهیر مەزڵوم، رۆناهی دەڤریم، باران چراڤ و رێزان ئامەددا هەموو قارەمانانی خۆڕاگرمان بە بیردەهێنمەوە کە وەک ئەندامانی یەکینەی گەڕۆکی بریارگەی ناوەندی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەشدارییان لە هێرشەکاندا کرد.

ئەو هەڤاڵانەی کە بەشدارییان لەم بەرخودانەدا کرد هەر هەموویان مێژوویان نوسیەوە. ئێمە ئەو بەڵێنەی کە بەوانمان داوە دووبارە دەکەیەنەوە و دەڵێن کە ئێمە خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین. ئەو بەرهەمەی لەپاش خۆیان جێیان هێشتووە بناغەیەکی گرنگ و مێژوویەکی ناوازە بۆ گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە دەخوڵقێنێت. لە هەمان کاتدا لە داهاتووشدا رۆڵێکی گرنگیان دەبێت لەبەر ئەو بەرخودانە بە راستی دوژمن وەستێندرا.

ئەگەر بەهۆی ئەو بەرخودانەوە نەبوایە و دوژمن بە راستی بیتوانیبایە گەریلا شکست بدات، سەردەمێکی تاریک بۆ گەلی کورد دەستیپێدەکرد. لەبەر ئەوە دوژمن دەیویست دەست بەسەر دەستەکەوتەکانی گەلی کورددا بگرێت. هەروەها گەلانی ناوچەکەش بە مێشکی عوسمانی نوێ پێیان دەنایە سەردەمێکی مەترسیدار و تاریک. بەڵام بەرخودان بەری بەوە گرت. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هاوکات لە رێگەی ئەو هێرشانەوە دەیویست سیستمی فاسیستی هەمیشەیی بکات. بەڵام ئەم بەرخودانە بووە بەربەستێک لەبەردەم ئەوەدا. بەڵێ، هێرشەکانی سەر گەلەکەمان زۆر دژوار بوون و گەلەکەمان بە هۆی ئەو هێرشانەوە زۆر زیانی بەرکەوت. دوژمنیش هەزاران کوژراوی هەبوو. ئێمەش بە سەدان شەهیدمان دا. ئاخۆ کێ بەرپرسە لەوە. تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی بەرپرسیارن لەوە.

تەیب ئەردۆغان بەر لە چەند رۆژ چووە ئامەد. تەواوی ئەوەی لە ئامەد وتی، درۆن. بەر لە هەموو شتێک ئەوان شەڕیان هەڵگیرساند. ئێمە هێشتاش لە سەر هێڵی لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچەین. هەرگیز ئەوەمان تێکنەدا. ئەوان ویستیان لەسەر خوێنی کوردان دەسەڵاتداری خۆیان هەمیشەیی بکەین. لەبەر ئەوە مێزەکەیان هەڵگێڕایەوە و هێرشیان کردە سەر ئێمە. بەڵام ئەردۆغان لە ئامەد راستیەکەی هەڵگێڕایەوە و درۆی کرد. ئەوان ویستیان پاکتاومان بکەن و لەناومان ببەن. نەیاندەویست لەگەڵ کوردان رێبکەون و ئێمە قەبوڵ بکەن. نەیاندەویست ناسنامەی گەلی کورد قەبوڵ بکەن و هەڵیانکوتایە سەر ئێمە. ئێمەش بەرامبەر بەوە خۆڕاگریمان کرد. بەرخودانی ئێمە، شکۆ و سەربەرزی ئێمە و مرۆڤایەتیەتی ئێمەیە. وەک گەل لەپێناو هەبووندایە، بۆ داهاتوویەکی ئازادە. هەربۆیە ئەو بەرخودانە بۆ ئێمە ئەرکێکی پێویستە. بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتداری خۆیان، بۆ داگیرکردنی میساقی میللی و باڵادەستی خۆیان لەسەر ناوچەکە هێرشیان کردە سەر ئێمە. لەبەر ئەوە خودی ئەوان بەرپرسن لە رژاندنی خوێن. بەڵام وەک ئەوە ی ئێمە هێرشمان کردبێت نیشانی دەدەن؛ ئەوە راست نییە. بەم جۆرە ئابووری تورکیایان لەناو برد، گەلانی تورکیا بە گشتی برسی کراون؛ بوونە هۆی گیانلەدەستدانی رۆڵەکانی گەلان. واتە ئۆباڵی ئەمە لە ئەستۆی ئەواندایە، بەڵام ئەوان ویستیان کە بەو هێرشانە کۆتایی بە ئێمە بهێنن، سەرباری ئەوەش نەیانتوانی.

هاوبەشی :