ڕونكردنەوەیەك لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیەوە بەڕێز تارا حسێنەوە

240
0
هاوبەشی :

سڵاو بۆ هاوڕێیان و دۆستان و خزمانی ئازیز

سەرەتا ئەمەوێ بڵێم هەمومان لە هەڵسوكەوتی ئەم دەسەڵاتە ناڕازین، بەڵام كەمێك لە ئێمە ئەزانین یاریەكانی دەسەڵات چین و چۆن كارمان لەسەر دەكەن، لە دەزگاكانی پارتی نائەخلاقی نادیموكراتی كوردستان ، بۆ جارێكی تر و لە ڕێگەی یەك ئاڕاستەوە لەیەك بینادا، كە كۆمەڵێك پەیجی پاراستنی پارتی تێدا بەڕێوەدەبرێت، هێرش كراوەتەوە سەر ئێمە و پڕوپاگەندەمان لە دژ بڵاو كراوەتەوە، كە گوایە ئێمە بێ ڕێزیمان بە ئاینی ئیسلام كردووە، هەموو ئەوانەی ئێمە دەناسن ئەو ڕاستییە باش دەزانن، بێ سنور ڕێزمان بۆ هەموو ئاینەكان هەیە و بەتایبەتیش ئاینی ئیسلام، كە ئەو ئاینەیە ئێمەی پێ گۆش كراوە و باوەڕی ئێمەیە، هەرگیز ئەو دەسەڵاتە لەئەخلاق داشۆراوە ناتوانێت بەڵگەیەك بەدەست بخات كە ئێمە و كۆمەڵگەكەمان بخاتە بەرامبەر بەیەك، بۆیە ناچارە پەنا ببات بۆ هەڵبەستنی درۆ و چەواشەكاری، من گلەییم نیە لێیان و ڕونكردنەوەش بۆ دەسەڵات نادەم، بگرە خۆشحاڵم كە پارتی ئەوەنە دۆخی خراپە پەنا بۆ ئەم كارە هەرزانانە ئەبات،
چونكە كاتی بێ بەڵگە قسە كردن بەسەر چووە، بێ ئاستی فیكری و مەعریفیان وای كردووە ناتوانن ڕووبەڕومان ببنەوە، لێ بەڵام بۆ ئەو ئازیزانەمان كە لە دڵسافی و نەناسینی ئەو ملهوڕانەی دەسەڵاتدا باوەڕیان كردووە، یانیش گومانیان هەیە، ئەم ڕوونكردنەوەیەم بە پێویست زانی، ئەمە جاری یەكەم نیە ئەم پڕوپاگەندانە بۆ ئێمە بكەن، دیارە لە دڵی هاونیشتیمانیانی خۆماندا جێگەمان گرتووە، بۆیە پارتی و پیاوەكانی پاراستن وا تەنگەتاو بوون .

هاوبەشی :